به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له شاری سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ڕێژه‌ی دزیكردن له شاری سلێمانی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه‌و چه‌ند حاڵه‌تێكی ته‌قاندنی تایه‌ی ئۆتۆمبێل له‌م چه‌ند رۆژه‌دا تۆماركراوه.
نه‌قیب ئه‌كره‌م قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له شاری سلێمانی، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند "له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له گه‌ڕه‌كی ئیسڵاح-ی شاری سلێمانی چه‌ند حاڵه‌تی ته‌قاندنی تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌چه‌قۆ تۆماركراوه و به‌پێی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئێمه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش شتی شه‌خسیه نه‌ك وه‌ك حاڵه‌تی نانه‌وه‌ی پشێویی".
نه‌قیب ئه‌كره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابرد‌ووتر دیارده‌ی دزیكردن زۆر كه‌میكردووه‌و ئه‌مه‌ش بۆ چالاكی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس ده‌گه‌ڕێته‌وه.