به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی تیرۆركردنی سێ ژنه چالاكوانی كوردی باكور له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا، ئێواره‌ی 17/1/2013 هاوڵاتیان و حزب و لایه‌ن و رێكخراوه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌ناو بازاری قه‌زاكه گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
شیلان جه‌بار چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی تیرۆركردنی ئه‌و سێ ژنه چالاكوانه كورده‌ی باكور كۆبوینه‌ته‌وه، كه له كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆزانه‌دا له‌پاریسی وڵاتی فه‌ره‌نسا تیرۆر كران.
وتیشی: "ئه‌و كاره نامرۆڤانه‌یه دژی هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤدۆستی و پێكه‌وه ژیانه، بۆیه كاری له‌و شێوه‌یه و تیرۆركردنی كه‌سایه‌تییه سیاسیه كورده‌كان به‌ناره‌وا ده‌زانین، له‌بری ئه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان پێویسته په‌نا ببردرێته به‌ر رێگه‌ی گفتوگۆ‌و رێگه‌ی ئاشتیانه".
رونیشیكرده‌وه سه‌رجه‌م چین و توێژ‌و رێكخراو‌و لایه‌نه‌كان له‌چه‌مچه‌ماڵ دژی ئه‌و كاره نامرۆڤانه‌یه ده‌وه‌ستینه‌وه‌و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و راشیده‌گه‌یه‌نین هه‌رگیز كورد‌و دۆزی ره‌وای كورد به‌وه‌ها كارێك له‌به‌ین ناچێت.