روناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی به‌رازیلی توانی له‌ماوه‌ی سێ مانگدا 17 كیلۆ له كێشی خۆی دابه‌زێنێت، به‌ڵام هێشتا ده‌یه‌وێت كێشی زیاتر دابه‌زێنێت.
رۆناڵدۆ له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا به‌شداریكرد له‌به‌رنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش له ته‌له‌فزیۆنی به‌رازیلی له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك خۆراكی و مه‌شقی وه‌رزشی .
رۆناڵدۆ توانی له‌و ماوه‌یه‌دا كێشی خۆی له 118.4 كیلۆوه بۆ 101.5 كیلۆ كه‌مبكاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه رۆناڵدۆ رایگه‌یاندووه هێشتا به‌وه رازی نییه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له داهاتوودا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی بۆ كه‌متر له 100 كیلۆ