ه‌و پزیشكانه‌ی كه به‌شداریانكردوه له‌كۆنگره‌یه‌كی ته‌ندورستی له پاریس ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه وه‌رزشییه سووكه‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ده‌بێته هۆی دواخستنی ته‌مه‌نی پیری‌و باشتركردنی شێوازی ژیان، ته‌نانه‌ت له‌و كه‌سانه‌شدا كه چوونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه.
پیرێتی دیارده‌یه‌كه كه مرۆڤه‌كان ناتوانن خۆی لێ بپارێزن، هێدی هێدی ده‌بێته هۆی پاشه‌كشه‌ی كاروچالاكیه‌كانی ئه‌ندامه‌كانی لاشه، وه‌ك هه‌ناسه‌دان‌و چالاكی دڵ‌و خوێنبه‌ره‌كان‌و ئێسك‌و جومگه‌كان.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن ئه‌نجامدانی چالاكی وه‌رزشی سوك به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نابێته هۆی لابردنی نیشانه‌كانی پیری ، به‌ڵام ده‌بێته هۆی دواخستنی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی.
ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كان ده‌بێته هۆی سنورداركردنی نیشانه‌كانی پیری له‌سه‌ر ماسوڵكه‌ی دڵ‌و خوێنبه‌ره‌كان‌و ده‌بێته هۆی كه‌مردنه‌وه‌ی فشاری خوێن‌و هاوسه‌نگ كردنی ڕێژه‌ی كۆڵسترۆڵ‌و شه‌كر له‌خوێندا.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن زۆرتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ دوچاربون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و سنگ‌و ماسوڵكه‌كان‌و، له‌گه‌ڵ زیادبونی ته‌مه‌ن توانای دڵ‌و هه‌ناسه‌دان لاواز ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك له ناو پیاواندا ئه‌و ڕێژه‌یه 14% دایه له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا ، له‌كاتێكدا ئه‌و ڕێژه‌یه له‌ناو ژناندا