به‌هۆی به‌رده‌وامی بارینی به‌فر و سه‌رماو سۆڵه‌وه، ئه‌مڕۆ له‌پێنجوێن ده‌وامی ئاسایی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان راگیرا، بارینی به‌فریش به‌رده‌وامه‌و ئاسته‌نگی هاتوچۆی له رێگای نێوان پێنجوێن- سلێمانی دروست كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن به (خه‌ندان) ی رایگه‌یاند: كه هاتووچۆی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان و ئۆتۆمبێلی هێله‌كانی گواستنه‌وه راگیراوه، له ئێستاشدا تیمه‌كان به‌رده‌وامن له‌پاككردنه‌وه‌ی رێگای مله‌كه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی لێدوانی كه‌شناسی پێنجوێن تا ئێستا 22 سانتیم به‌فر و له 24 سه‌عاتیشدا 84 ملم باران باریوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی بارانبارین گه‌یشتووه‌ته ٥٧٢ ملم.