******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ستگیر ده‌كرێت

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ستگیر ده‌كرێت Empty
مُساهمةموضوع: مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ستگیر ده‌كرێت   مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ستگیر ده‌كرێت Empty2014-01-07, 6:43 am

[img(12px,12px)]مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ستگیر ده‌كرێت Mahhh_10[/img]

کانونی دووەم, کوردستانی گه‌رمیان - م ح -

له‌سه‌ر كه‌یسی‌ تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس كاوه‌ گه‌رمیانی‌و پاش دو كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه‌، ئه‌مشه‌و مه‌حمود سه‌نگاوی‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستگیركرا.

گه‌رمیان، ئاوێنه‌نیوز: پاش ئه‌وه‌ی‌ مانگی‌ رابردو دادگای‌ كه‌تنی‌ كه‌لار فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ مه‌حمود سه‌نگاوی‌ ده‌ركرد، ئه‌مشه‌و 6/1/2014، ناوبراو چووه‌ دادگاو پاش وه‌رگرتنی‌ وته‌ی‌ له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌، فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌ركرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌، كاوه‌ له‌تیف، پارێزه‌ری‌ خانه‌واده‌ی‌ رۆژنامه‌نوسی تیرۆركراو كاوه‌ گه‌رمیانی به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌و وه‌رگرتنی وته‌ی‌، دادوه‌ر بڕیاری‌ راگرتنی -توقیف- مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ركرد‌.

كاوه‌ له‌تیف وتیشی‌، سه‌نگاوی به‌راگیراوی ده‌مێنێته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی‌ به‌راگیراوی ده‌نێردرێت بۆ دادگایكردن، یاخود به‌هۆی‌ نه‌بونی به‌ڵگه‌ی‌ پێویسته‌وه‌ ئازاد ده‌كرێت وه‌ك تۆمه‌تباره‌كانی تر كه‌ "من ئه‌مه‌یان به‌دور ده‌زانم".

ئه‌و پارێزه‌ره‌ وتی‌، هه‌رچه‌نده‌ پارێزه‌ره‌كه‌ی‌‌و مه‌حمود سه‌نگاوی داوایانكردووه‌ له‌فه‌رمانده‌یی‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ زیندانی بكرێت، به‌ڵام دادوه‌ر ئه‌و داوای‌ ره‌تكردۆته‌وه‌‌و بڕیاریداوه‌ له‌شوێنێكی تایبه‌تی گرتن‌و گواستنه‌وه‌ی‌ گه‌رمیان بمێنێته‌وه‌.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌دادگا به‌ئاوێنه‌نیوزی‌ وت، كاتژمێر 11:35 خوله‌كی‌ ئه‌مشه‌و مه‌حمود سه‌نگاوی دادگای‌ كه‌لاری‌ به‌ره‌و زیندانی گرتن‌و گواستنه‌وه‌ی‌ گه‌رمیان جێهێشت‌و بڕیاره‌ تا یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ گه‌یسه‌كه‌ی‌ له‌و زیندانه‌دا بمێنێته‌وه‌.


ڕۆژی‌ 5/12/2013 سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ ڕایه‌ڵ‌و په‌یامنێری‌ ئاوێنه‌، ڕۆژنامه‌نوس كاوه‌ كه‌رمیانی‌، له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌قه‌زای‌ كه‌لار له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه‌ ده‌ستڕێژی‌ گوله‌ی‌ لێكراو تێرۆركرا.

لەسەر سكاڵای خانەوادەی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی‌و بەتۆمەتی تیرۆركردنی كوڕەكەیان، دادگای بەرایی كەلار لەرۆژی 19\12\2013 بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ مەحمود سەنگاوی ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ دەركرد.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ستگیر ده‌كرێت
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» باری‌ ته‌ندروستی‌ مه‌حمود سه‌نگاوی‌ تێكده‌چێت ...نوێكراوه‌
» له‌ رانیه‌ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ژنه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت
» له‌سه‌ر فرۆشتنی شۆڤڵێك، قائیمقامی‌ چۆمان ده‌ستگیر ده‌كرێت
»  له‌ سلێمانی‌ ته‌رمی‌ ژنێك ده‌دۆزرێته‌وه‌ ‌و ته‌قه‌ش له‌گه‌نجێك ده‌كرێت
» مانگی‌ حوزه‌یران پاره‌ی‌ زیاده‌ی‌ نه‌وت، دابه‌شده‌كرێت

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: