[img]
[/img]
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (3ی نیسانی 2013) له ناحیه‌ی رزگاری به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تییه‌وه ژنێك به كڵاشینكۆف چوار فیشه‌ك به‌خۆیه‌وه ده‌نێت، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ریش هاوسه‌ری ژنه‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه، راگیراوه.
رائید شۆڕش عه‌لی، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، به (خه‌ندان)ی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ژنێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له شارۆچكه‌ی رزگاری، به كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی له خۆی كردوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، ژنه‌كه كه خاوه‌ن یه‌ك منداڵه، چوار فیشه‌كی به‌خۆیه‌وه ناوه و به سه‌ختی برینداربووه.
وتیشی: "ده‌ستبه‌جێ ژنه برینداره‌كه ده‌گه‌ینرێـته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار، به‌ڵام له به‌ر سه‌ختی برینه‌كانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌كرێت".
رائید شۆڕش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه پێده‌چێت ژنه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌ستابێت به ته‌قه‌كردن له خۆی، له‌و رووه‌شه‌وه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێت، له سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ریش هاوسه‌ری ژنه‌كه له پۆلیس راگیراوه