******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 ئه‌نفلۆنزای به‌راز چییه‌و چۆن خۆمان لێ بپارێزین؟

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

ئه‌نفلۆنزای به‌راز چییه‌و چۆن خۆمان لێ بپارێزین؟ Empty
مُساهمةموضوع: ئه‌نفلۆنزای به‌راز چییه‌و چۆن خۆمان لێ بپارێزین؟   ئه‌نفلۆنزای به‌راز چییه‌و چۆن خۆمان لێ بپارێزین؟ Empty2013-01-23, 12:54 pm

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوابە‌دوای سە‌رهەڵدانە‌وە‌ی ئە‌نفلوە‌نزای پە‌تایی H1N1 لە‌ چە‌ند وڵاتێك بە‌تایبە‌تی لە‌ وڵاتانی دە‌وروبە‌ر و چە‌ند پارێزگایە‌ك لە‌ عێراق و تۆماركردنی یه‌كه‌مین حاڵه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ئەم رێنماییانەی خوارەوەی دەركرد:
* پێناسە‌ی نە‌خۆشییە‌كە:
نە‌خۆشییە‌كی درمیی ڤایرۆسییە‌، بە‌هۆی ڤایرۆسی ئە‌نفلوە‌نزا(A/H1N1) روودە‌دات، دە‌بێتە‌ هۆی هە‌وكردنی توندی كۆئە‌ندامی هە‌ناسە‌ی سە‌روو كە لە‌وانە‌یە‌ سووك، مامناوە‌ند یان قورس و كوشندە‌ بێت، بە‌هۆی هە‌وكردنی سیە‌كان و پە‌كخستنی كۆئە‌ندامی هە‌ناسە.
* نیشانە‌كانی نە‌خۆشییە‌كە:
تا، كۆكە، ژانی گە‌روو، سە‌رئێشە‌، ژانی ماسولكە‌كان و بێ‌هێزی و هە‌ندێك جار دە‌بێتە‌ هۆی سك چوون و رشانە‌وە.
لە‌باری قورس دا دە‌بێتە‌ هۆی هە‌وكردنی سیە‌كان و پە‌كخستنی كۆئە‌ندامی هە‌ناسە‌ و مردن.

* رێگە‌كانی گواستنە‌وە‌ی ڤایرۆسە‌كە:
1- بەهۆی بە‌ركە‌وتنی راستە‌وخۆ لە‌گەڵ دە‌ردراوە‌كانی (دڵۆپە‌كانی هە‌وا) كۆئە‌ندامی هە‌ناسە‌ی نە‌خۆش (كە‌سی توشبوو بە‌ ڤایرۆسە‌كە) لە‌كاتی قسە‌كردن، كۆكە‌ و پشمین.
2- بە‌ركە‌وتن (دە‌ست لێ‌دان) لە‌گەڵ روو یان كە‌لوپە‌لی پیس‌بوو بە‌ ڤایرۆسە‌كە‌ وە‌ك دە‌سكی دە‌رگا، پە‌نجە‌رە‌ و دیوار لە‌ شوێنە‌ گشتییە‌كان، دراو، گالیسكە‌ لە‌ سوپە‌ر ماركێت و مۆڵە‌كان….
3. ڤایرۆسە‌كە‌ لە‌سە‌ر روو و كە‌لوپە‌لە‌كان (لە‌ ژینگە‌) لە‌ 2 تا 8كاتژمێر دە‌توانێت بمێنێتە‌وە‌ و مرۆڤ تووش بكات.

* خۆپاراستن:
هاووڵاتی بە‌ڕێز، بۆ خۆپاراستن لە‌ توشبوون بە‌ ئە‌نفلوە‌نزا:

• زوو زوو دە‌ستە‌كانت بە‌ئاو و سابوون جوان بشۆ.
• لە‌كاتی كۆكە‌ و پشمین، دە‌مامك (ماسك) بە‌كاربهێنە‌.
• لە‌كاتی كۆكە و پشمین، دە‌م و لووتت داپۆشە‌ بە‌ كلێنیكس یان دە‌ستە‌سڕ، پاشان فرێی بدە‌ ناو سە‌بە‌تە‌ی زبڵ ئینجا راستە‌وخۆ دە‌ستە‌كانت بشۆ.
• دووركە‌وە‌ لە كە‌سی توشبوو بە‌ نە‌خۆشییە‌كە ‌(دووریی نێوانتان لە‌ یە‌ك مە‌تر كە‌متر نە‌بێت).

• لە‌كاتی گفتوگۆدا، هە‌وڵبدە‌ دووریی نێوان خۆت و كە‌سی بە‌رامبە‌ر لە‌ یە‌ك مە‌تر كە‌متر نە‌بێت.

• لە‌كاتی سڵاودا دووركە‌وە‌ لە‌ تە‌وقە‌كردن و ماچ كردن و لە‌ئامێزگرتن.
• دوور كە‌وە‌ لە شوێنی قە‌رە‌باڵغ.
• تا دە‌كرێت كە‌متر لە‌ شوێنی قە‌رە‌باڵغ بمێنە‌وە.
• لە شوێنی كار زوو دە‌رگا و پە‌نجە‌رە‌ بكە‌رە‌وە‌ بۆ هە‌وا گۆڕكێ.
• كاتێك نیشانە‌كانی ئە‌نفلوە‌نزات لێ دە‌ركە‌وت (تا، كۆكە و ژانی گە‌روو) سە‌ردانی نزیكترین بنكە‌ی تە‌ندروستی بكە‌.

راگە‌یاندنی وە‌زارە‌تی تە‌ندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
ئه‌نفلۆنزای به‌راز چییه‌و چۆن خۆمان لێ بپارێزین؟
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
»  مانای چییه‌ ؟ www
» سلێمانی: تا ئێستا 20 حاڵه‌تی ئه‌نفلۆنزای به‌راز تۆرمار كراوه‌

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: زانيارى گشتى-
انتقل الى: