******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 چوار ئامۆژگاری‌ ته‌ندروستی‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

چوار ئامۆژگاری‌ ته‌ندروستی‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش Empty
مُساهمةموضوع: چوار ئامۆژگاری‌ ته‌ندروستی‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش   چوار ئامۆژگاری‌ ته‌ندروستی‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش Empty2013-01-18, 1:43 am

زۆرێك له‌ هاولاَتیان به‌ ده‌ست كێشی‌ زیاده‌وه‌ ده‌نالێنن، به‌لاَم پسپۆرانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ چه‌ند رێگایه‌كیان داناوه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش به‌شێوازێكی‌ ته‌ندروست.
به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ژماره‌یه‌ی‌ زۆری‌ هاولاَتیان له‌ دوای‌ ته‌مه‌نی‌ 25 ساڵیه‌وه‌ گۆرانكاری‌ له‌ شێوازی‌ له‌شیاندا رووده‌دات، ئه‌وه‌شی‌ به‌هۆی‌ رۆیتنی‌ ژیان و كاركردن له‌ ناو دامو ده‌زگاكان و كه‌متر جوڵه‌و وه‌رزشكردنه‌وه‌.
پسۆرانی‌ بواری‌ ته‌ندروستیش چوار رێگایان داناوه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ قه‌ڵه‌وی‌.
وه‌رزشكردن به‌یانیان:
پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ قه‌ڵه‌ون وه‌رزشی‌ به‌یانیان به‌ شێوازێكی‌ ته‌ندروست بۆ ماوه‌ی‌ نیو كاتژمێر ئه‌نجام بده‌ن، چونكه‌ ئه‌و بڕه‌ ووزه‌یه‌ی‌ كه‌ مرۆڤ له‌ كاتی‌ خه‌وتندا خه‌زنكردووه‌، به‌ وه‌رزشكردنی‌ به‌یانیان ده‌توانێت سه‌رفی‌ بكات، پاشان ژه‌مێكی‌ سوك خواردن بخوات.
خواردنی‌ ژه‌می‌ به‌یانیان:
هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكی‌ پێنوایه‌ كه‌ خواردنی‌ به‌یانیان ده‌بێته‌ هۆی‌ قه‌ڵه‌ون بوون، ئه‌مه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ بۆچوونه‌ پزیشكیه‌كانه‌وه‌یه‌، چونكه‌ خوراندنێكی‌ ژه‌مێكی‌ سووكی‌ به‌یانیان ده‌بێـه‌ هۆ چالاكبوونی‌ زیاتر و ووزه‌ به‌ خانه‌كانی‌ له‌شی‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
به‌لاَم ئه‌گه‌ر هاتوو خواردنی‌ به‌یانی‌ نه‌خورێت، دوای‌ ئه‌وه‌ ژمێكی‌ قورسی‌ نانی‌ نیوه‌ڕۆ ده‌خۆرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێت هۆی‌ ته‌مه‌ڵ و قه‌ڵه‌وبوون كۆبوونه‌وه‌ی‌ گرمۆكه‌ی‌ چه‌وری‌ زۆر له‌ له‌شی‌ ئه‌و كه‌سانه‌دا.
ژه‌می‌ ئێوران سووك بێت:
پێویسته‌ ژه‌می‌ نانی‌ ئێواره‌ سوك و كه‌م چه‌وری‌ بێت، به‌وه‌ش مرۆڤ له‌ قه‌ڵه‌وی و دروستبونی ورگ ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها برێكی‌ زۆر ئاو بخورێته‌وه‌، میوه‌ و سه‌وزه‌ تازه‌كان به‌ چه‌ند كاتژمێرێك دوای‌ نان خواردن بخورێن.
ئه‌و پسپۆرانه‌ ئامۆژگاری‌ هاولاَتیان ده‌كه‌ن كه‌ له‌دوای‌ نانی‌ ئێواره‌ راسته‌وخۆ دانه‌نیشن چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌، به‌ڵكو پێویسته‌ كه‌مێك بجوڵێن، ئه‌گه‌ر بتوانن باشتروایه‌ بۆ ماوه‌ی‌ نیو كاتژمێر وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ن.
خه‌وی‌ شه‌وانه‌ گونجاو بێت:
پێویسته‌ كاته‌كانی‌ خه‌و رێك بخرێت، چونكه‌ رێكستنی‌ كاته‌كانی‌ خه‌وتن ده‌بێتـه‌ هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ ورگ، بۆیه‌ پێویسته‌ شه‌وانه‌ 6-8 كاتژمێر بخه‌ون،
چونكه‌ خه‌و پارێزگاری‌ له‌ ووزه‌ی‌ مرۆڤ ده‌كات و خانه‌كانی‌ له‌ش بۆ به‌رۆژی‌ ئاینده‌ تازه‌ ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ كاتێكی‌ كه‌م ده‌خه‌ون، هه‌ست به‌ برسیه‌تی‌ ده‌كه‌ن و ئه‌و بڕه‌ وزه‌یه‌ كه‌ وه‌رده‌گرن ده‌گۆرێت بۆ شه‌كر و چه‌وری‌ له‌ له‌شیاندا ئه‌وه‌ش ده‌بێـه‌ هۆی‌ قه‌ڵه‌وی‌.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
چوار ئامۆژگاری‌ ته‌ندروستی‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» سلێمانی: چوار هه‌زار نه‌مامی زه‌یتوون به‌سه‌ر گونده‌كاندا دابه‌شده‌كرێت
» سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ ته‌ندروستی تاڵه‌بانی ده‌پرسێت
» له‌ رێگای‌ چه‌ند خۆراكێكه‌وه‌ پارێزگاری‌ له‌ ته‌ندروستی‌ ددانه‌كان ده‌كرێت
» باری‌ ته‌ندروستی‌ مه‌حمود سه‌نگاوی‌ تێكده‌چێت ...نوێكراوه‌
» گه‌رمیان : كارتی‌ سووته‌مه‌نی‌ ئۆتۆمبێل دابه‌شده‌كرێت

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: