له‌جامی كه‌نداو سبه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر سعودیه یاریی ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌و یاریشه، ئێن ئارتی په‌یوه‌ندی به حه‌كیم شاكری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه كرد‌و ناوبراو دوپاتیكرده‌وه كه یاریزانه‌كانی عێراق بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی سعودیه ئاماده‌ن سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان یاریزانی لاون.
وتیشی: هه‌رچه‌نده پێكهاته‌ی ئه‌و یاریه‌م داڕشتوه به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌م پێش یاریه‌كه هه‌ندێ گۆرانكاری وردی تێدابكرێت.
حه‌كیم شاكر پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بۆ ئێن ئارتی ئاشكراكرد‌و باسی له‌وه كرد كه بۆ گۆڵچی یاریی به نور سه‌بری ده‌كات و هه‌ریه‌ك له‌یاریزانه‌كانی وه‌ك عه‌لی به‌هجه‌ت و عه‌لی ره‌حیمه و سه‌لام شاكر‌و وه‌لید سالم و نه‌بیل سه‌باح و ئه‌حمه‌د یاسین و موهه‌نه‌د ره‌حمان و مسته‌فا نازم و یونس مه‌حمود و حه‌مادی ئه‌حمه‌د له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا یاریان پێده‌كرێت.