لویس فلیپ سكۆلاری راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌روی ریكاردۆ كاكا و رۆناڵدینیۆدا كرده‌وه پێش ئه‌وه‌ی جامی كیشوه‌ره‌كان و جامی جیهانی ده‌ستپێبكات.
له‌لێدوانێكیدا لویس فلیپ سكۆلاری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل رایگه‌یاند: دڵنیام كه هه‌ردو یاریزان كاكا و رۆناڵدینیۆ سودیان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ده‌بێت گه‌ر ئاستیان به‌رزبكه‌نه‌وه.
وتیشی: له‌ئێستادا رۆناڵدینیۆ به‌خۆشترین رۆژه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمینیرۆدا ده‌روات و ئاستیشی رۆژ به‌رۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه، به‌لام ریكاردۆ كاكا زۆرتر له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ داده‌نرێت و پێم وایه پێویستی به‌یاریكردنی زیاتر هه‌یه.
سكۆلاری دوپاتیكرده‌وه كه باشترین یاریزانه‌كان بۆ جامی كیشوه‌ره‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌و یاریزانانه‌شی بۆ جامی كیشوه‌ره‌كان بانگهێشت ده‌كرێت دورنیه بۆ مۆندیالیش بانگهێشت بكرێن.
سكۆلاری كه به‌م دوایه له‌جێگه‌ی مانۆ مینیزێس وه‌ك راهێنه‌ری نوێی به‌رازیل ده‌ستینشان كرا وتی: لیسته‌كه‌ی به‌رده‌مم زیاتر له 40 یاریزانی به‌رازیلی تێدایه‌و به‌لاشمه‌وه ئاساییه پێكهاته‌كه‌م چه‌ند یاریزانێكی ته‌مه‌ن سه‌رو 30 یاریی تێدابكات.