یانه‌ی كۆرێنتیانزی به‌رازیلی له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا ئه‌لیكسه‌نده‌ر پاتۆی به‌رازیلی و یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ی به‌هانده‌ران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ناساند.
یانه‌ی كۆرێنتیانز كه پێشتر نازناوی جامی جیهانی یانه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، پێش ئه‌نجامدانی مه‌شقه‌كانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسی بۆ ئه‌لكسه‌نده‌ر پاتۆی هێرشبه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی ئه‌نجامداو به‌هانده‌ران و رۆژنامه‌نوسانی ناساند.
پاتۆ پێشتر یاریی بۆ یانه‌ی میلان ده‌كرد و به‌بری 15 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی كۆرێنتیانزه‌وه كرد.
رۆژنامه‌كانی به‌رازیل پێیانوایه بری بۆندی گرێبه‌سته‌كه زۆره‌و پاره‌كه‌ی شایسته‌ی پاتۆ نییه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره پێكانه‌كه‌ی پێشتر توشی بوه، به‌ڵام پشكنینه پزیشكیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه پاتۆ پێكانه‌كه‌ی هێنده قورس نییه‌و ئه‌گه‌ری چاكبونه‌وه‌ی زۆره.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسیكدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بیرلیسكۆنی وتوێتی پاتۆ پاش 18 مانگ ده‌گه‌ڕێته‌وه میلان، ناوبراو ره‌تیكرده‌وه ئه‌و وته‌یه‌ی بیرلیسكۆنی راستبێت و دوپاتیكرده‌وه كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی كۆرێنتیانز بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه‌و رێزیش له‌و ماوه‌یه ده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێكان كاری له‌ئاستی كردوه، پاتۆ ره‌تیكرده‌وه ئه‌و وتانه راست بنن و دوپاتیكرده‌وه كه توانای جه‌سته‌یی زۆر به‌هێز بۆته‌وه‌و ده‌یه‌وێت زۆرترین نازناویش له‌گه‌ڵ یانه‌ی كۆرێنتیانز به‌ده‌ست بهێنێت.