پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 گه‌رمیان: له‌ یه‌ك ساڵدا (33) ته‌ڵاق كه‌وتووه‌‌و (43) خێزانی دیكه‌ش جیابوونه‌ته‌وه‌

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: گه‌رمیان: له‌ یه‌ك ساڵدا (33) ته‌ڵاق كه‌وتووه‌‌و (43) خێزانی دیكه‌ش جیابوونه‌ته‌وه‌   2013-01-13, 10:56 pm

به‌پێی راپۆرتێكی‌ لیژنه‌ی‌ فه‌توای‌ گه‌رمیانی یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئیسلامی كوردستان، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه‌، له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ 2012 دا، (302) كێشه‌‌و پرسیاری‌ جۆراوجۆر روویكردووه‌ته‌ لیژنه‌كه‌، ئه‌وانیش به‌پێی شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلام، چاره‌سه‌ریان بۆ كێشه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه‌‌و وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌ ئاراسته‌كراوه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ له‌و ساڵه‌دا، (43) حاڵه‌تی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ری‌ روویداوه‌‌و (33) ته‌ڵاقیش كه‌وتووه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا (38) ناكۆكی خێزانییان چاره‌سه‌ركردووه‌.

مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ فه‌توای‌ گه‌رمیانی‌ یه‌كێتی‌ زانایانی كوردستان، بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ دا، كه‌ لیژنه‌كه‌یان له‌ ساڵی‌ 2012دا، توانیویه‌تی‌ (50) دانیشتن به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی‌ كێشه‌‌و پرسیاره‌ ئاراسته‌كراوه‌كانیان، ببه‌ستێت، وتیشی :"له‌و ماوه‌یه‌دا (302) پرسیار‌و كێشه‌مان ئاراسته‌كراوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش (43) كێشه‌یان په‌یوه‌ندی به‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كانه‌وه‌ هه‌بووه‌، پاش بڕیاری‌ هه‌ردوولا، كۆنووسی‌ جیابوونه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ بۆ دادگای‌ تایبه‌ت، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدا بووه‌ كه‌ هیچ رێگه‌ چاره‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه‌".

مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه‌ هاوكات (38) حاڵه‌تی‌ ناكۆكی‌ خێزانی‌ هاتووه‌ته‌ لیژنه‌كه‌یان‌و پاش هه‌وڵ‌و ماندووبوونی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌یان، توانیویانه‌ چاره‌سه‌ری‌ پێویست بۆ ئه‌و ناكۆكییانه‌ بدۆزنه‌وه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ فه‌توای‌ گه‌رمیان، روونشیكرده‌وه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ پاردا (138) پرسیاری‌ هه‌مه‌ره‌نگ ده‌رباره‌ی‌ (میرات، قازانج به‌شه‌راكه‌ت، به‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌نفالانه‌، كڕین‌و فرۆشتن ، كه‌فاره‌ته‌كان، حه‌جكردن له‌ بری‌ كه‌سانی‌ دیكه‌، وه‌رگرتنی‌ پاره‌ی‌ پێشینه‌ی‌ خانووبه‌ره‌، بابه‌ته‌كانی‌ رۆژووگرتن، زه‌كات‌و چه‌ند پرسێكی‌ دیكه‌ ) ئاراسته‌ی‌ لیژنه‌كه‌یان كراوه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ ساڵی‌ پاردا (33) كێشه‌ی‌ (ته‌ڵاق كه‌وتن) هاتووه‌ته‌ لیژنه‌كه‌یان، به‌ڵام هیچكام له‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراون‌و ته‌ڵاقیان كه‌وتووه‌، وتیشی:"هه‌ر له‌و ساڵه‌دا، نووسراو بۆ تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی كه‌لار كراوه‌، پاش به‌دواداچوونی‌ لیژنه‌كه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌هۆی‌ كه‌می‌ ژماره‌ی‌ ئاماده‌بووانی‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌و نزیكی‌ مزكه‌وتی‌ دیكه‌وه‌، نوێژی‌ هه‌ینی له‌ چوار مزگه‌وتی‌ سنووره‌ به‌ نادروست زانراوه‌"

دواجار، ئه‌وه‌ی ته‌ئكیدكرده‌وه‌، كه‌ پاش ناردنی‌ حاڵه‌ت‌و چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ فه‌توای‌ هه‌رێم، مانگانه‌ سوپاس‌و پێزانینیان بۆ هاتووه‌ته‌وه‌‌و ده‌ستخۆشییان لێكراوه‌، كه‌ فه‌تواكان، شه‌رعی‌ بوون.

لیژنه‌ی‌ فه‌توای‌ گه‌رمیان له‌ چوار ئه‌ندام‌و سه‌رۆكێك پێكهاتووه‌، هه‌موو رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ هه‌فته‌ له‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ی‌ كه‌لار، كۆده‌بنه‌وه‌ به‌مه‌بستی‌ تاوتوێكردنی‌ كێشه‌‌و پرسیاره‌كانی‌ هاوڵاتیانی‌ سنووره‌كه‌.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
گه‌رمیان: له‌ یه‌ك ساڵدا (33) ته‌ڵاق كه‌وتووه‌‌و (43) خێزانی دیكه‌ش جیابوونه‌ته‌وه‌
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: هه والى كوردستان-
انتقل الى: