كيوی میوەیەكی زستانەیە و بەهۆی دەوڵەمەندی لە فایبەر و ڤیتامین و كانزادا چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە.
كيوی بڕێكی زۆر فایبەری سروشتی تێدایە كە یارمەتیدەرە بۆ رێكخستنی هەرسكردن و دووركەوتنەوە لە نەخۆشییەكانی گەدە، هەروەها دەوڵەمەندیشە لە ترشی فۆلیكیدا كە پێوستە بۆ پێكهێنانی خڕۆكەی سووری خوێن.
ئەم میوەیە سەرچاوەیەكی باشە بۆ هەردوو ڤیتامی C و E كە هەردووكیان رۆڵی گرنگیان هەیە لە بەهێز راگرتنی لەشدا، ڤیتامین Cگرنگە بۆ بەرگری لەش و خێرا چاكبوونەوەی برینداری، هەروەها ڤیتامین Eكاریگەرە بۆ پاراستنی دڵ لە جۆرەها نەخۆشی.
كيوی لە رووی پێكهاتەی كانزاییەوە بە یەكێك لە میوە هەرە دەوڵەمەندەكان هەژماردەكرێت، بڕێكی بەرزی لە كانزاكانی ئاسن، كالسیۆم، پۆتاسیۆم، زینك، كڕۆم، مەگنزیۆم و زینك لەخۆدەگرێت