له گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركوك خوێنكارێك و له گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی زاب پاسه‌وانی دادوه‌رێكی دادگای قه‌زای حه‌ویجه ده‌ڕفێندرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك به (خه‌ندان)ی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵای شاری كه‌ركوك و نزیك قوتابخانه‌ی (عومه‌ربن عه‌بدولعه‌زیز) له لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه هاوڵاتییه‌ك به ناوی(م. ر.ح)ته‌مه‌ن (16)ساڵیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاندووه.
وتیشی: به پێی زانیارییه‌كان، رفێنه‌ره‌كان له چواركه‌س پێكهاتوون و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا بیكاشۆیان پێبووه‌و ئه‌و هاوڵاتییه كه خوێندكاری ناوه‌ندییه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاندوویانه‌و له ئێستادا چاره‌نووسی نادیاره.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای حه‌ویجه به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مرۆ له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه له گوندی(ره‌نج)ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی زاب هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن(31)ساڵ به‌ناوی (س.ج.ح) به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاندووه.
ئه‌وسه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه به وته‌ی باوكی رفێنراوه‌كه بێت، كوره‌كه‌ی به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی ده‌رچووه بۆ سه‌یركردنی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانیا، به‌ڵام دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و كوڕه‌كه‌ی چاره‌نووسی نادیاره .
وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كان رفێنراوه‌كه پاسه‌وانی تایبه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ره‌كانی داگای قه‌زای حه‌ویجه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌و تاوكو ئیستاش چاره‌نووسی نادیار