******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 بة ندي بيشينان

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

بة ندي بيشينان  Empty
مُساهمةموضوع: بة ندي بيشينان    بة ندي بيشينان  Empty2013-01-17, 6:32 pm

هاتووین كه‌ به‌ ژیان نرخ په‌یدا بكه‌ین،نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ر نرخێك بژین..



خوایه‌ گیان من زۆر بچوكم تۆش زۆر گه‌وره‌،وه‌ تۆ به‌و گه‌وره‌ییه‌وه‌ من له‌بیر ناكه‌یت،كه‌چی سه‌یر له‌وه‌دایه‌،من به‌م بچوكیه‌وه‌ تۆم له‌بیر كردووه‌..



په‌ره‌ردگار تۆی خۆشده‌وێت وه‌ باشترینی دروستكراوه‌كانی له‌ ته‌نیش تۆ داناوه‌،ده‌ی تۆش ئه‌و درووست كراوانه‌ی په‌روه‌دگارت خۆش بوێت..



مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو كه‌سێكه‌ كه‌ له‌ تاریكیدا به‌دوای ڕۆشناییدا بگه‌ڕێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوان بێت تا ڕۆژ ده‌بێته‌وه..



ژیان وه‌ك درووست كردنی قاڵیه‌كه‌ به‌و شێوانه‌ی كه‌ خۆت له‌سه‌ری نه‌خش دروست ده‌كه‌یت..



ڕۆڵه‌كانی خۆتان بۆ سبه‌ینێ په‌روه‌رده‌ بكه‌ن،چوونكه‌ ئێوه‌ بۆ ئه‌مڕۆن و ئه‌وان بۆ سبه‌ی(ئیمامی علی)



دونیا دوو ڕۆژه‌ ڕۆژێك له‌ گه‌ڵ تۆ ڕۆژێك پشت له‌تۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵته‌ له‌خۆت بایی مه‌به‌،وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ پشتی لێته‌ ئارامی له‌بیرمه‌كه‌ . .
باشترین ڕۆژه‌كانت بكه‌ به‌دیاری بۆ كه‌سانێك،كه‌ له‌ ناخۆشترین ڕۆژه‌كانت له‌ ته‌نیشتت بوون..



ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ هه‌ین نامانه‌وێت،ئه‌وه‌ی خۆشمان ده‌وێت نیمانه‌،وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مانه‌وێت خۆمان نین وه‌ سه‌رسوڕ هێنه‌ره‌ تا ئیستا هیوامان به‌ دواڕۆژێكی ڕۆشن و باشه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌مانه‌ خۆشمان ناوێت..



ته‌مه‌ن ئه‌گه‌ر خۆش تێپه‌ڕێت ژیانی نوح زۆر كه‌مه‌/گه‌ر به‌ سه‌ختی تێپه‌ڕێت چركه‌یه‌كیش زۆر زۆره‌..



خوایه‌ گیان یارمه‌تیم به‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌رچی ده‌شكێنم(دڵ) نه‌بێت.
تاونێك كه‌ په‌شیمانی بهێنێت،باشتره‌ له‌ په‌ره‌ستنێك كه‌ خۆ به‌ زل زانی بهێنێت
گه‌رمترین ماچه‌كان بكه‌ به دیاری بۆ‌ كه‌سێك كه‌ له‌ ساردترین كاته‌كاندا تۆی له‌بیردا بووه‌..



هه‌وڵ بده‌ كه‌ هه‌میشه‌ عاشقی كه‌سێك بیت باشتر بێت له‌خۆت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت ژیان بكات،نه‌ك یاری
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
بة ندي بيشينان
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» كؤمةليك بةندى بيشينان

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: په ندى پيشينان-
انتقل الى: