پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

  له‌ سلێمانی‌ ته‌رمی‌ ژنێك ده‌دۆزرێته‌وه‌ ‌و ته‌قه‌ش له‌گه‌نجێك ده‌كرێت

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: له‌ سلێمانی‌ ته‌رمی‌ ژنێك ده‌دۆزرێته‌وه‌ ‌و ته‌قه‌ش له‌گه‌نجێك ده‌كرێت   2013-01-11, 5:54 pm

ته‌رمی‌ ژنێك به‌ سووتاوی‌ له‌نزیك شاخی‌ هه‌زار مێرد ده‌دۆزرێته‌وه‌ ‌و شه‌وی‌ رابردووش به‌هۆی‌ رووداوی‌ هاتووچۆووه‌ ته‌قه‌ له‌گه‌نجێك ده‌كرێت ‌و به‌ سێ‌ فیشه‌ك بریندار ده‌كرێت.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: شه‌وی‌ رابردوو له‌كاتی‌ به‌فربارینه‌كه‌دا له‌ شه‌قامی‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌رچنار، به‌هۆی‌ خلیسكی‌ شه‌قامه‌كه‌وه‌، شۆفێرێك ئیستۆپی‌ پێنه‌گیراوه‌ ‌و كۆنتڕۆڵی‌ له‌ده‌ستداوه‌ ‌و به‌ر ئۆتۆمبێلێكی‌ تر كه‌وتووه‌".

وتیشی‌: "پاش رووداوه‌كه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ردا كه‌ ئه‌و شۆفێره‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ خۆی‌ پێكێشاوه‌، چوار كه‌سی‌ تێدابووه‌ ‌و دابه‌زیون ‌و كردوویانه‌ته‌ شه‌ڕ ‌و پێكدادان ‌و له‌پاش ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ ته‌قه‌ی‌ له‌شۆفێره‌كه‌ كردووه‌ ‌و به‌ سێ‌ فیشه‌ك برینداری‌ كردووه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ فیشه‌كه‌كان به‌ر سكی‌ ‌و قاچی‌ شۆفێره‌ برینداره‌كه‌ كه‌وتوون ‌و گیانی‌ له‌ده‌ست نه‌داوه‌ ‌و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌.
باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ له‌كاتی‌ رووداوه‌كه‌دا بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار چوونه‌ته‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ ‌و ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كاندا ‌و فه‌رمانی‌ گرتنیش بۆ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌رچووه‌ كه‌ ته‌قه‌ی‌ كردووه‌، كه‌ كه‌سێكی‌ ناسراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ش، نه‌قیب سه‌ركه‌وت وتی‌: "ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ شوانێك له‌ شاخی‌ هه‌زارمێرد ‌و له‌نزیك گوندی‌ (دێكۆن)ی‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ به‌كره‌جۆ ته‌رمی‌ ژنێكی‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ ‌و ده‌ستبه‌جێ‌ موختاری‌ گونده‌كه‌ی‌ لێ‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌، ئه‌ویش بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌كره‌جۆی‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ژنه‌كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ناسنامه‌ی‌ پێنه‌بووه‌ ‌و پاش كوشتنیشی‌ سووتێنراوه‌ ‌و جه‌سته‌ی‌ شێواوه‌ نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌ ‌و ته‌رمه‌كه‌شی‌ ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ سلێمانی‌ كراوه‌ ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ د.محه‌مه‌د نوری‌ محه‌مه‌د، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ سلێمانی‌ بۆ (خه‌ندان) وتی‌: "به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكییه‌كانمان ته‌مه‌نی‌ ئه‌و ژنه‌ له‌نێوان 25 بۆ 30 ساڵیدایه‌".

وتیشی‌: "ئه‌و ژنه‌ شتی‌ قورسی‌ پێكێشراوه‌ ‌و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌ ‌و دوای‌ كوژرانیشی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ سووتێنراوه‌، رێژه‌ی‌ سووتاوییه‌كه‌شی‌ له‌سه‌دا سه‌ده‌ ‌و به‌هۆی‌ سووتاوییه‌كه‌شییه‌وه‌ جه‌سته‌ی‌ زۆر شێواوه‌ ‌و ناناسرێته‌وه‌".

رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكییه‌كانیان به‌رده‌وامه‌ بۆ ناسینه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ ئه‌و ژنه‌ سووتێنراوه‌.

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
له‌ سلێمانی‌ ته‌رمی‌ ژنێك ده‌دۆزرێته‌وه‌ ‌و ته‌قه‌ش له‌گه‌نجێك ده‌كرێت
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: