******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن: ته‌شویش خراوه‌ته‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌مان

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن: ته‌شویش خراوه‌ته‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌مان Empty
مُساهمةموضوع: به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن: ته‌شویش خراوه‌ته‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌مان   به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن: ته‌شویش خراوه‌ته‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌مان Empty2013-01-10, 12:21 pm

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ "KNN" رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ و له‌لایه‌ن هێزێكی‌ سیاسییه‌وه‌ ته‌شویش خراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌یان.

هۆشیار عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ "KNN" به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند دوێنێ‌ شه‌و ئه‌و گروپه‌ی‌ "باقه‌" كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌يانی‌ له‌سه‌ره‌ له‌ مانگی‌ ده‌ستكردی‌ نایلسات به‌ ته‌ڕه‌دودی‌ 10892 بۆ ماوه‌یه‌ك په‌خشی‌ نه‌ما.

هۆشیار عه‌بدوڵا وتی‌: "له‌ به‌لجیكاوه‌ ئاگاداریان كردین كه‌ یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه‌ی‌ له‌و گروپه‌دایه‌ ته‌شویشی‌ له‌سه‌ره‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ دوێنێ‌ شه‌و سه‌عات 10 ته‌شویش له‌و ژماره‌ كه‌ناڵه‌ دراوه‌ و ئه‌مشه‌و پێش هه‌واڵه‌كانی‌ سه‌عات 8 ی‌ كه‌ناڵه‌كه‌یان، ته‌شویش خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و گروپه‌ كه‌ناڵه‌.

وتیشی‌: "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌لجیكاوه‌ كه‌ناڵ‌ به‌ كه‌ناڵ‌ تاقییان كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی‌ كوردیی‌ له‌سه‌ر ئه‌و ته‌ڕه‌دوده‌ په‌خش ده‌كه‌ن، پێیان راگه‌یاندین كه‌ ته‌شویش خراوه‌ته‌سه‌ر كه‌ناڵی‌ "KNN" .

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ تائێستا ته‌شویشه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، وتیشی‌: "پێمانوایه‌ ئه‌مه‌ ئامانجێكی‌ سیاسی‌ و ده‌ستێكی‌ سیاسی‌ له‌ پشته‌ و په‌یوه‌ندی‌ به‌ په‌یامی‌ ره‌خنه‌گرانه‌ی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێنه‌وه‌ هه‌یه‌".

هۆشیار عه‌بدوڵا وتی‌: "پێموایه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ته‌شویشه‌كه‌ له‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌یه‌ و هێز و لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ له‌پشته‌وه‌یه‌".
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن: ته‌شویش خراوه‌ته‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌مان
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» بێژه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ جه‌زیره‌ له‌ سوریا لاقه‌ نه‌كراوه‌، به‌ڵكو جیهادی‌ نیكاحی‌ كردووه‌"
» به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵی ڕوداو: یه‌كێتی خه‌ڵكی پێ گێله‌، ئه‌و ڕه‌سمانه‌ هی پاره‌ و تاڵه‌بانی مردووه‌

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: