پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 گه‌رمیان : زیاتر له‌ 812 شوێنكار غه‌رامه‌كراوه‌و 106 شوێنیش داخراوه‌

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: گه‌رمیان : زیاتر له‌ 812 شوێنكار غه‌رامه‌كراوه‌و 106 شوێنیش داخراوه‌   2013-01-10, 12:18 pm

لیژنه‌ی‌ چاودێریی ته‌ندروستی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌ ته‌ندروستی‌ گه‌رمیان، له‌ ساڵی‌ 2012 دا، به‌هاوبه‌شی‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قایمقامیه‌تی‌ كه‌لار و كفری، 252 هه‌ڵمه‌تی‌ هاوبه‌شی، ئه‌نجامداوه‌، له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌شدا، 812 شوێنكار غه‌رامه‌كراون‌و 106 شوێنكاریش داخراون، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ 234 ته‌ن خۆراكی‌ خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو.

له‌ساڵی 2012، لیژنه‌ی‌ چاودێری ته‌ندروستی‌ كه‌لار، 249 هه‌ڵمه‌تی‌ ئه‌نجامداوه‌، بۆ پشكنین و به‌دواداچونی‌ بازاڕ به‌گشتی‌ وه‌ك: ماركێته‌كان و فرۆشگاو كارگه‌و كۆمپانیاو خواردنگه‌كان له‌گه‌ڵ‌ هۆتێل و ته‌نانه‌ت حانوتی‌ قوتابخانه‌كانیش، هه‌روه‌ها به‌هاوبه‌شی‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قایمقامیه‌تی‌ كه‌لار و كفری، 252 هه‌ڵمه‌تی‌ هاوبه‌ش ئه‌نجامدراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی‌ به‌شی‌ راگه‌یاندن، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ گه‌رمیان، له‌میانه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا، به‌هۆی سه‌رپێچیی كردن له‌ یاساو رێنمایه‌ ته‌ندروستیه‌كان، لیژنه‌كان غه‌رامه‌ی‌ 812 شوێَنكاریان به‌ بڕی 26 ملیۆن دینار، داوه‌. هه‌روه‌ها به‌هه‌مان هۆكار، 106 شوێنكار، بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دیارییكراو، داخراون.

لیژنه‌كه‌ هه‌ر له‌و ساڵدا، ده‌ستی‌ به‌سه‌ر 234 ته‌ن خۆراكی‌ خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتوه‌و كه‌ جۆری‌ جیاواز بوون له‌: شیرینی، شیره‌مه‌نی‌، پسكیت، خواردنه‌وه‌ی‌ گازی، ئاوی‌ دلۆپێنراو، سه‌وزه‌، میوه‌ و بابه‌تی‌ جوانكاری و زۆر بابه‌تی‌ تر.

هه‌روه‌ها ئه‌و لیژنه‌یه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ به‌خشینی‌ مۆڵه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ به‌ 712 دوكان و فرۆشگاو شوێنكار، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ده‌ركردنی‌ ناسنامه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ بۆ دوو هه‌زار و 550 كرێكار.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ چالاكییه‌ ته‌ندروستییه‌كانیشدا، لیژنه‌كه‌ 83 كۆبونه‌وه‌ی‌ رۆشنبیری ته‌ندروستی‌ له‌گه‌ڵ‌ كرێكار و خاوه‌نی‌ فرۆشگاكان ئه‌نجامداوه‌ بۆ گه‌یاندنی‌ هۆشیاری ته‌ندروستی‌ به‌و كرێكارانه‌.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
گه‌رمیان : زیاتر له‌ 812 شوێنكار غه‌رامه‌كراوه‌و 106 شوێنیش داخراوه‌
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: