پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 گه‌رمیان : كارتی‌ سووته‌مه‌نی‌ ئۆتۆمبێل دابه‌شده‌كرێت

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: گه‌رمیان : كارتی‌ سووته‌مه‌نی‌ ئۆتۆمبێل دابه‌شده‌كرێت   2013-01-09, 5:22 pm

له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌ گه‌رمیان ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی‌ كارتی‌ سووته‌مه‌نی‌ ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر شۆفێرانی‌ قه‌زای‌ كه‌لار و ده‌وروبه‌ری‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، سێ لیژنه‌ پێكهێنراوه‌، جگه‌ له‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت بۆ ناحییه‌كان.

ملازمی‌ یه‌ك كارزان مه‌جید، به‌رپرسی به‌شی‌ راگه‌یاندن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ گه‌رمیان، به‌ (خه‌ندان) ی رایگه‌یاند: به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ سووته‌مه‌نی‌ كه‌لار، له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه‌
له‌ (31ی‌ كانوونی‌ دووه‌م) ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ كارتی‌ سووته‌مه‌نی‌ ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر شۆفێراندا، ده‌كه‌ین.

روونشیكرده‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سێ لیژنه‌یان پێكهێناوه‌، لیژنه‌یه‌ك له‌ به‌نزینخانه‌ی‌ ساڵح ئاغا بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری‌ تاكسی‌، كیای به‌نزین، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت، لیژنه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ به‌نزینخانه‌ی‌ مرواری‌، بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری‌ پیكاپ ‌و تایبه‌ت، لیژنه‌ی سێیه‌م له‌ به‌نزینخانه‌ی‌ هاوچه‌رخ، بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت.

سه‌باره‌ت به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش به‌ گاز كارده‌كه‌ن، ملازم كارزان، وتی‌: "تا ئێستا لیژنه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكنه‌هێنراوه‌‌و دواتر ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نرێت، بۆ ناحییه‌كانیش لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت پێكده‌هێنرێت".

به‌رپرسی به‌شی‌ راگه‌یاندنی‌ هاتوچۆی‌ گه‌رمیان، پێداویستییه‌كانی‌ ده‌ركردنی‌ كارتی‌ سووته‌مه‌نی‌ ئۆتۆمبێلی خسته‌ڕوو، كه‌ بریتین له‌ : ساڵانه‌ی‌ ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ كۆپییه‌كیدا، كارتی‌ زانیاری‌ ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كیدا، فۆرمی خۆراك له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كیدا، پێناسی‌ باری‌ شارستانی‌، پشتگیری پۆلیسی هاتوچۆ كه‌ هه‌ر له‌ شوێنی‌ ده‌ركردنی‌ كارته‌كه‌دا ده‌كرێت.

ملازم كارزان، وتیشی: "پێویسته‌ ئۆتۆمبێله‌كانی‌ فه‌رمانگه‌كان، پشتگیری فه‌رمانگه‌كانیان بهێنن، له‌ ده‌ركردنی‌ كارتی‌ سووته‌مه‌نیشدا ئه‌وله‌وییه‌تیش ده‌درێت به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ تابلۆكانیان سێ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێمه‌‌و نرخی‌ یه‌ك كارتیش به‌ سێ هه‌
زار دیناره‌".
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
گه‌رمیان : كارتی‌ سووته‌مه‌نی‌ ئۆتۆمبێل دابه‌شده‌كرێت
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: