كۆمپانیایه‌كی مۆبایل له وڵاتی ئه‌فریقای باشوور، بڕیاریدا هه‌ر كه‌سێك 60 مشك له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جۆهانسبێرگ-ی پایته‌ختدا بگرێت، مۆبایلێكی به خۆڕایی پێبدات.
به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له خۆڵ و خاشاك له ناوچه‌كه‌یاندا، دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی (ئه‌لێكساندرا)ی ناو جۆهانسبێرگ-ی پایته‌خت له ئه‌فریقای باشوور، كه پێشتر نیلسۆن ماندێلا-ی سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌و وڵاته سه‌ره‌تای ژیانی تێدا به‌سه‌ربردووه، مشك هه‌راسانی كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر به لێشاو مشك دزه‌ی كردووه‌ته ناو ماڵه‌كان و له‌كاتی خه‌ودا ئازاری منداڵانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داوه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش، كۆمپانیایه‌كی مۆبایلی ناوخۆی ئه‌فریقای باشوور بڕیاریداوه هاندێكی مۆبایل بدات به هه‌ر كه‌سێك كه 60 مشك بگرێت، هه‌رچه‌نده بیرۆكه‌كه هێشتا له‌سه‌ره‌تادایه، به‌ڵام دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه پڕ مشكه‌ی ئه‌فریقا به په‌رۆشه‌وه به‌ره‌و پرۆژه‌كه چوون و تێیاندایه تائێستا 2 مۆبایلی وه‌رگرتووه‌و به‌نیازه به گرتن و له‌ناوبردنی مشكی زیاتر، چه‌ند دانه‌یه‌كی دیكه به‌ده‌ست بهێنێت.