ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كییف پایته‌ختی ئۆكرانیا چالاكوانانی ره‌وتی "فیمن" له دژی گه‌نده‌ڵی به رووتی له‌به‌رده‌م بینایی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
له‌و باره‌ییه‌وه ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكردۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای خۆ رووتكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه، له‌یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی تازه‌ی ئه‌و وڵاته، په‌رله‌مانتاران له ناو خۆیاندا بووبه شه‌ڕیان.
به پێی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئه‌گه‌رچی پله‌ی گه‌رما زۆر نزم بوو به‌ڵام ئه‌و ژنانه خۆیان ڕووتكرده‌وه، ئه‌و ژنانه ژماره‌یان چوار كه‌س بووه و توانیانه په‌رژینی بینایی په‌رله‌مان ببه‌زێنن و وه‌كو ناڕه‌زایه‌تیه‌ك خۆیان روتبكه‌نه‌وه.
له‌دوای ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش پۆلیس توانی ئه‌و ژنانه ده‌ستگیربكات و له ده‌وروبه‌ری په‌رله‌مان دووریان بخه‌نه‌وه.