"هوو یانگ"ی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ، نه‌هاتنی هاوڕێكانی بۆ قوتابخانه رێگه‌ی فێربوونی لێنه‌گرت، ئه‌و ئێستا له ناوپۆلهكهی خۆیدا به ته‌نها ده‌خوێنێت، كه دوو مامۆستا له قوتابخانه‌یه‌كدا له وڵاتی چین، كه له (24) پۆل‌و سێ نهۆم پێكدێت، سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن.
ینگ، دانیشتووی گوندی (ئهكزانیۆ)ی سه‌ر به پارێزگای فۆجیانی چینه، ئێستا به ته‌نها له‌و قوتابخانه‌یه ده‌خوێنێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوو ساڵ پێش ئێستا ژماره‌ی قوتابییه‌كان (80) قوتابی ده‌بوون و پاشان بۆ ساڵی پار دابه‌زی بۆ (17) قوتابی، به‌ڵام ئێستا (یانگ) ته‌نها قوتابییه له‌و قوتابخانه ماوه‌ته‌وه‌و درێژه به‌خوێندن ده‌دات.
دوو مامۆستاكه‌ش، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌زیره‌كی و لێهاتوویی ئه‌و ته‌نیا قوتابییه.
گوندی (ئهكزانیۆ) كه قوتابخانه‌كه‌ی تێدایه، ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی چین، زۆربه‌ی دانیشتوونی گونده‌كه‌ش روویانكرده شاره‌كان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كار، به‌ڵام " ینگ" له گه‌ڵیاندا نه‌چوو، مایه‌وه بۆ فێربوون.