پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 بڕیاری دادگا له‌باره‌ی بریكاره‌ ده‌ستگییركراوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: بڕیاری دادگا له‌باره‌ی بریكاره‌ ده‌ستگییركراوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان   2014-05-03, 11:13 pm

[img(12px,12px)][/img]" />    
دوای ئیحاله‌ كردنی كه‌یسی شه‌ش بریكاره‌ ده‌ستگییركراوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دادگا، كاتژمێر 12 شه‌وی شه‌ممه‌، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی وته‌ی هه‌ر شه‌ش هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی گۆڕانی وه‌رگرت و دواتر به‌ره‌فتی كه‌فیل چوار له‌و ده‌ستگییر كراوانه‌ ئازاد كرد .

ئالان عومه‌ر ژاژڵه‌یی پارێزه‌رێكی به‌رگرییكار له‌ كه‌یسی بریكاره‌ ده‌ستگییركراوه‌كانی گۆڕان به‌خه‌ندانی راگه‌یاند،"  بریكاره‌ ده‌ستگیر كراوه‌كانی لیستی گۆڕان باجیان پێبووه‌و باجه‌كانیان یاساییه‌".

وتیشی: سه‌باره‌ت به‌و ماددانه‌ی دادگا له‌به‌رامبه‌ر بریكاره‌كانی گۆڕٍان بڕیاری لێدا، دوانیان به‌ مادده‌ی چه‌ك و چواره‌كه‌ی دیكه‌شیان به‌ مادده‌ی 240 یاسای سزادانی عیراق، حوكم دران، ئه‌و دوو بریكاره‌ی چه‌كیان پێبووه‌ مافی هه‌ڵگرتنی چه‌كیان هه‌یه‌ و هه‌ڵگری پێناسی چه‌كن به‌ڕه‌سمی، كه‌یه‌كێكیان به‌پله‌ی رائیده‌ و هیچ پێشێلكارییه‌كی یاساییان نه‌بووه‌.

به‌وته‌ی پارێزه‌ری به‌رگرییكار له‌و ده‌ستگییركراوانه‌ی گۆڕان، داوا له‌دادگا كراوه‌ به‌ ره‌فتی كه‌فیل ئازاد بكرێن، له‌به‌رامبه‌ردا دادگا ئه‌و چوار بریكاره‌ی ئازاد كردووه‌ به‌مادده‌ی 240 حوكمدراون، هه‌روه‌ك بڕیاری ئازادكردنی دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش كه‌ چه‌كیان پێبووه‌، خراوه‌ته‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌.

پارێزه‌ری به‌رگرییكار له‌بریكاره‌كانی گۆڕان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌و دوانه‌ی هه‌ڵگری پێناسی چه‌ك بوون چه‌كه‌كانیان له‌سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا بووه‌ و خۆشیان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌ هه‌ڵگری چه‌كن.

هاوكات پارێزه‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ داوا ده‌كه‌ن به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو بریكاره‌ ده‌ستگییركراوه‌ی گۆڕان بكرێت كه‌هه‌ڵگریی چه‌ك بوون، به‌وپێیه‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌یاسایی و نایاسایی له‌نزیك بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌پێی یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی به‌هه‌موو جۆرێك قه‌ده‌غه‌یه‌.

شه‌ش هه‌ڵسووڕاوه‌كه‌ی‌ گۆڕان كه‌ دوێنێ‌ ده‌ستگیركران، برانه‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌تۆمه‌تی ئاژاوه‌ نانه‌وه‌و هه‌ڵگرتنی چه‌ك  ده‌ستگییركران له‌به‌رده‌م ئه‌لبیسه‌كه‌ی سلێمانی كه‌پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت
.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
بڕیاری دادگا له‌باره‌ی بریكاره‌ ده‌ستگییركراوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: