پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 دوو به‌رپرسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چوونه‌ ناو ریزه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: دوو به‌رپرسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چوونه‌ ناو ریزه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌   2014-04-14, 2:06 pm

ئ[img(12px,12px)][/img]
ئه‌وه‌ش دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ چوونی‌ عارف روشدی‌ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ موسڵی‌ یه‌كێتی‌ بۆ ناو ریزه‌كانی‌ پارتی‌.

محێدین مزوی‌ جێگری‌ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ موسڵی‌ یه‌كێتی‌ له‌كۆنفرانسێكی‌ رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند چووه‌ته‌ ناو ریزه‌كانی‌ پارتی‌ یه‌وه‌.

هاوكات ده‌شتی‌ باجلوری‌ ئه‌ندامی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ له‌ دهۆك كه‌ به‌رپرسی‌ خوێندكارانی‌ یه‌كێتی‌ له‌و سنوره‌ به‌ ماڵپه‌ڕی‌ (NRT) راگه‌یاند كه‌ ئه‌ویش چووه‌ته‌ ناو ریزه‌كانی‌ پارتی‌ یه‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی‌ نزیك له‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ عارف روشدی‌ ریزه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌جێهێشتبێت و بووبێته‌ پارتی‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرس له‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ موسڵ،كه‌ نه‌یویست ناوی‌ بڵاو بكرێته‌وه‌ رایگه‌یاند، "ئێمه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌مان بیستووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین به‌ ره‌سمی‌ له‌ زاری‌ خۆیه‌وه‌، عارف روشدی‌ روونكردنه‌وه‌ی‌ هه‌بێت".

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی‌ NRT وته‌بێژی‌ ره‌سمی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان دكتۆر جوان ئیحسان رایگه‌یاند، یه‌كێتی‌ حزبه‌ و هه‌ر بڕیارێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ هه‌بێت بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌، ده‌بێت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ به‌ نووسراو ئاراسته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ بكرێت و ئه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتییه‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر ده‌دات په‌سندی‌ بكات یان ره‌تیبكاته‌وه‌.

وتیشی‌: "تا ئێستا ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نامه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ئاراسته‌ نه‌كردووه‌ و هیچ شتێكی‌ واش له‌ ئارادا نییه‌ و ئه‌وه‌ی‌ ده‌وترێت هاژوهوژی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌".

له‌ به‌دواداچوونی‌ زیاتری‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، NRT، زانیویه‌تی‌ كه‌ هێشتا مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌و حزبه‌ بۆیان روون نه‌بووه‌ته‌وه‌، عارف روشدی‌ چ بڕیارێكی‌ داوه‌.

به‌ گوێره‌ی‌ دوواین لێدوانی‌ وته‌بێژی‌ ره‌سمی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان دكتۆر جوان ئیحسان بۆ ماڵپه‌ڕی‌ NRT، ئه‌وان هێشتا نه‌یانتوانییوه‌ له‌ راستی‌ و ناڕاستی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ دڵنیا ببنه‌وه‌.

جوان ئیحسان وتیشی‌: "ئه‌گه‌ر عارف روشدی‌، به‌ بێ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ و پێشكه‌شكردنی‌ داواكاری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ و په‌سندكرانی‌، په‌یوه‌ندی‌ به‌ هه‌ر لایه‌نێكی‌ دیكه‌وه‌، یاخود پارتییه‌وه‌ كردبێت، ئه‌وا؛ خیانه‌تی‌ له‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان كردووه‌ و هه‌ر ئه‌ندامێكی‌ دیكه‌ش ئه‌و كاره‌ بكات به‌ خیانه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ حزبدا هاتووه‌ و ئه‌ندامانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌و راستییه‌ باش ده‌زانن".

ئه‌و وته‌بێژه‌ی‌ یه‌كێتی‌، ئه‌وه‌ی‌ نه‌شارده‌وه‌، كه‌ ئه‌ندامانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ خۆیان باش شاره‌زای‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ حزبه‌كه‌یانن و ده‌زانن كاری‌ له‌و جۆره‌ به‌ مانای‌ خیانه‌ته‌ له‌ حزب و په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ.

هه‌روه‌ها وتی‌: "هه‌ر ئه‌ندامێكی‌ یه‌كێتی‌ له‌ هه‌ر پله‌ و پۆستێكدا بێت، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌، مافی‌ ره‌وای‌ خۆیه‌تی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ هه‌ر لایه‌نێكه‌وه‌ بكات".

ماڵپه‌ڕی‌ NRT بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ زاری‌ عارف روشدییه‌وه‌ چه‌ندینجار هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی‌ به‌ ناوبراو بكات، له‌ رێگه‌ی‌ ژماره‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ی‌، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌رده‌ست نه‌بوون
.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
دوو به‌رپرسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چوونه‌ ناو ریزه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: