******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 هەڕەشەكردن لە ماڵە كوردەكانی بەغدا دەستی پێكرد

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

هەڕەشەكردن لە ماڵە كوردەكانی بەغدا دەستی پێكرد Empty
مُساهمةموضوع: هەڕەشەكردن لە ماڵە كوردەكانی بەغدا دەستی پێكرد   هەڕەشەكردن لە ماڵە كوردەكانی بەغدا دەستی پێكرد Empty2014-03-25, 6:04 am

لە چەند گەڕەكێكی شاری بەغدا خێزانە كوردەكان هەڕەشەیان پێگەیشتووە، بەوەی شارەكە بە جێبهێڵین.

بە پێی وتەی چەند شایەتحاڵێك لە گەڕەكانی(ئەمین و بەغدا جەدیدە) بە پەیمانێری خەندان-یان راگەیاندووە"ژمارەیەكی زۆر كە لەو گەڕەكانە دەژین، لە رێگەی نامەی دەستنوسەوە هەڕەشەیان لێكراوە بۆ ئەوەی بەغدا جێبهێڵن".

شایەتحاڵەكان ئاماژەشیان بەوەكردووە، ژمارەیەكی زۆریش لەو خێزانانە بەرەو نوسینگەكەی سەید موقتەدا سەدر رۆیشتوون تاوەكو رێگری لە دەركردنیان لە بەغدا بكات.

لای خۆشیانەوە، نوسینگەی موقتەدا سەدر پەیوەندیان بە شاری نەجەفەوە كردووە و رایانگەیاندووە، كە موقتەدا رێگە بەم زیادڕەوییە نادات و وتویەتی "پاراستنی هەموو خێزانە كوردەكان لە ئەستۆی خۆمدایە".

پاش ئەوەی‌ ئەفسەرێكی‌ كورد لە بەغدا تۆمەتباركرا بە كوشتنی‌ رۆژنامەنوس محەمەد بدێوی‌ ئەلشمەری‌، نوری‌ مالیكی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق دەستبەجێ خۆی‌ گەیاندە شوێنی‌ رووداوەكە و ئاماژەی‌ بەوەكرد، خوێنی‌ عیراقییەكان لە ئەستۆیدایە و "خوێن بە خوێن" وەڵامدەدرێتەوە.

ئەو لێدوانەی‌ مالیكی‌ لێكدانەوەی‌ جیاوازی‌ بۆ دەكرێت، بەوەی‌ كوژرانی‌ ئەو رۆژنامەنوسە، لە لایەن ئەفسەرێكی‌ كوردەوە و لێدوانی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق دەبێتە هۆی‌ هەڵگیرسانی‌ شەڕی‌ نەتەوەیی‌.هەڕەشەكردن لە ماڵە كوردەكانی بەغدا دەستی پێكرد <a href=هەڕەشەكردن لە ماڵە كوردەكانی بەغدا دەستی پێكرد 1291310" />
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
هەڕەشەكردن لە ماڵە كوردەكانی بەغدا دەستی پێكرد
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: