" />
جەواهر مۆڵ ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای به‌غداد به‌رامبه‌ر بینای پێشووی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و، پێنج كیلۆمه‌تر له‌ناوه‌ندی شاری كه‌ركوكه‌وه دوره.
ئه‌م مۆڵه له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی رێكانه‌وه به 36 ملیار دینار دروستكراوه.
جەواهر مۆڵ یه‌كێكه له‌مۆڵه ناسراوه‌كانی شاری كه‌ركوك‌و وێرای ماركێتێكی گه‌وره له‌چه‌ندین پێشانگای فرۆشتنی جلی ئافره‌تان‌و پیاوان‌و منداڵان‌و پێشانگای فرۆشتنی عه‌تر.
مۆڵه‌كه له پێنج نهۆم پێكهاتووه‌و هه‌ر نهۆمی به‌كارهاتووه بۆ چه‌ند پێشانگایه‌ك، قه‌ره‌باڵه‌غترین نهۆمی ئه‌م مۆڵه نهۆمی یه‌كه‌مه كه هاوڵاتیان خۆراك‌و كه‌ل‌و په‌لی پێداویستی ناوماڵی لێده‌كرن.
خاوه‌ندارێتی ئه‌م مۆڵه و په‌نجا دوكانی نزیك له‌مۆڵه‌كه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دوو هاوڵاتی عه‌ره‌ب‌و هاوڵاتییه‌كی توركمان؟
پێشتر دوو هاوڵاتیه عه‌ره‌به‌كه به‌ناوه‌كانی جواد و سه‌ڵاح پیشه‌كه‌یان قه‌ساب بووه‌و پاشان ده‌ستیانداوه‌ته كاری تری بازرگانی‌و دروستكردنی ئه‌م مۆڵه.