******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 خۆكوژێك لە نهۆمێكی جەواهیر مۆڵدا خۆی تەقاندەوە"

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

خۆكوژێك لە نهۆمێكی جەواهیر مۆڵدا خۆی تەقاندەوە" Empty
مُساهمةموضوع: خۆكوژێك لە نهۆمێكی جەواهیر مۆڵدا خۆی تەقاندەوە"   خۆكوژێك لە نهۆمێكی جەواهیر مۆڵدا خۆی تەقاندەوە" Empty2013-12-05, 6:51 am

خۆكوژێك لە نهۆمێكی جەواهیر مۆڵدا خۆی تەقاندەوە" <a href=خۆكوژێك لە نهۆمێكی جەواهیر مۆڵدا خۆی تەقاندەوە" Gawahi10" />    
ەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات بەهۆی خۆ تەقاندنەوەی خۆكوژێكەوە، بەشێك لەو باڵاخانەیەی كە چەكدارەكانی تێدا بووە، سوتاوە.

لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە" یەكێك لە تیرۆرستەكان لە یەكێك لە نهۆمەكانی جەواهر مۆڵدا خۆی تەقاندووەتەوەو بووەتە هۆی ئاگر كەوتنەوە".

لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژە بەوەش دەكات، "تیرۆرستی" دووەمیش لە شەڕ و پێكدادانەكاندا كوژراوە.لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆر، بە كوردساتی  راگەیاند، كە كۆتاییان بە شەڕەكە هێناوە ‌و ئێستا سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، كە بارمتەیەكیان لەدەستی تیرۆرستەكان رزگار كردووە، كە پیشەی دوكاندار بووە ‌و لە ئێستاشدا ئەو كەسە چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.

لاهور شێخ جەنگی، ئاشكراشیكرد، كە هەڵمەتی كۆنتڕۆڵكردنی "جەواهیر مۆلَ" بەبێ‌ زیانی هێزەكانی دژەتیرۆر كۆتایی هاتووە ‌و هەموو بارمتەكانیشیان بە سەلامەتی رزگاركردووە، تەنها یەكێكیان نەبێت كە لەلایەن تیرۆرستانەوە برینداركراوە.

پێشتر لاهور شێخ جەنگی بە (خەندان)ی راگەیاندبوو، " دوو تیرۆریست لە باڵەخانەی جەواهیر مۆڵ خۆیان حەشارداوە و 3 هاوڵاتیشیان بەبارمتە گرتووە"، وتیشی: پێدەچێت تیرۆریستەكان باڵەخانەكەیان بۆمبڕێژكردبێت .

بەوتەی لاهور شێخ جەنگی، "تیرۆریستان "دوو جانتای گەورەی پڕ لەTNT یان لەگەڵ خۆیان بردۆتە نێو باڵەخانەكە، ئەوەشی وت كە 'تیرۆریستەكان پلیكانەو نهۆمی باڵەخانەكەیان بۆمبڕێژكردووە'.

لە لایەكی ترەوە، عەمید سەرحەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی پارێزگای كەركوك، بۆ خەندان وتی: "ئێمە دوای كۆنتڕۆڵكردنی دەزگای هەواڵگری، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك، بەڵام لەناو تەلاری (جەواهیر مۆڵا) تەقە دەكرا تاوەكو كەمێك بەر لە ئێستا، كە تەقینەوەیەك لە بیناكە روویدا، كە پێدەچێت یەكێك لەو تیرۆرستانە خۆی تەقاندبێتەوە، كە بووە هۆی گڕگرتنی بیناكە".

وتیشی: "رەوشەكە ئارام بۆتەوە ‌و سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن ‌و هێزەكانی دژەتیرۆر شوێنەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە ‌و كۆتاییان بە تیرۆرستەكانیش هێناوە".

عەمید سەرحەد ئاشكراشیكرد، كە "هەر ئەمشەو لەنزیك نەخۆشخانەی ئازادیش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هەبوو، دوای ئەوەی زانیاریمان وەرگت لەلایەن هێزەكانمانەوە پوچەڵكرایەوە".

تەئكیدیشی كردەوە، كە "نەك لە كەركوك لە هەر پارێزگایەك بێت ئامادەین بۆ روبەڕووبونەوەی تیرۆرستان".

لەبەردەم بارەگای دەزگای هەواڵگری عیراق و نزیك سەرۆكایەتی زانكۆ، چوارشەممە، ‌ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقیەوە، دواتر پێنج خۆكوژ خۆیان لەبارەگای دەزگای هەواڵگری عیراق تەقاندەوە و دواتریش چەند چەكدارێك  دزەیان كردە‌ ناو بینای بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگرییەوه و كۆنترۆڵیانكرد.

شەڕو پێكدادان بە چەكی قورس و سوك لە نێوان چەكدارەكان و هێزە ئەمنییەكان، بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاكە لە دەستی چەكدارەكان رویدا، لەسەر بارەگای‌ هەواڵگری‌ كەركوك چەكدارەكان بە قەناس دەستیان كرد بە تەقەكردن‌ لەهێزەكانی‌ ئاسایش و پۆلیسی‌ شاری‌ كەركوك.

هاوكات هێزێكی‌ گەورەی‌ پۆلیس‌و ئاسایش‌و سوپای‌ عێراق لە‌ نزیك بارەگای‌ هەواڵگری‌ عێراق كۆبوونەوە بۆ رووبەروبوونەوەی‌ چەكدارەكان‌، شەڕو پێكدادانیش درێژەی كێشاو بەوهۆیەوەیەوە كوژراو برینداری‌ لێكەوتۆتەوە.


چەند چەكدارێك لەسەر ماركێتێ جەواهری مۆڵ بەقەناس تەقە دەكەن، بەوهۆیەوە پێشمەرگەیەكی‌ مەڵبەندی‌ یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ و ئاسایشێك بەقەناس كوژران.

بۆ بەهاناوەچوونی هێزە ئەمنیەكان و كۆنترۆڵكردنەوەی رەوشی ئەمنی هێزێكی‌ مەشقپێكراوی‌ تایبەتی‌ دژە تیرۆر لەسلێمانیەوە چوونە ناو كەركوك، ئەمەش لەسەر داوای‌ دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری‌ كەركوك بوو.

ئەم هێزەی دژە تیرۆر،‌ چەك‌و تەقەمەنی تەواویان پێیە و لەگەڵ پسپۆڕانی‌ بواری‌ پوچەڵكردنەوەی‌ بۆمب‌و تی‌ ئێن تی‌ ‌رووبەرووی پاشماوەی‌ هێرەشەكەی‌ ئەمرۆ سەر بارەگای‌ هەواڵگری بوونەوە، ئامانجی ئەم هێزە گرتنەوەی شوێنی هێزە ئەمنیەكانی دیكە بوو بۆئەوەی بەتەواوی كۆنترۆڵی بارودۆخەكە بك
ەنەوە.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
خۆكوژێك لە نهۆمێكی جەواهیر مۆڵدا خۆی تەقاندەوە"
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: