******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 هەڵەکانی ئامادەکردنی ژەمی ئێوارە

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

هەڵەکانی ئامادەکردنی ژەمی ئێوارە Empty
مُساهمةموضوع: هەڵەکانی ئامادەکردنی ژەمی ئێوارە   هەڵەکانی ئامادەکردنی ژەمی ئێوارە Empty2013-04-07, 1:24 pm

لەکاتێکدا ژەمە خۆراکەکانی بەیانیان و نیوەڕوان بە تەنها یان بەپەلە و بەڕێوە دەخورێن، ژەمی ئێوارە زۆرترین چالاکی و ئامادەکاری بۆ دەکرێت، بەو واتایەی ژەمی ئێوارە گەرمو گوڕییەکی زۆری پێوە دیارە بەهۆی یاسا کۆمەڵایەتی و کۆبونەوەی خێزانی یان ماندویی کۆتایی ڕۆژ و هۆکارەکانی دیکەوە لەچاو ژەمەکانی دیکەدا.بەڵام لەهەمان کاتیشدا ئەم ژەمە گرنگییەکی تەواوی هەیە تا خۆمانی پێوەماندوو بکەین.

کۆمەڵیک هەڵە هەن کە ڕەنگە هەموومان لەکاتی ئامادەکرنی ئەم ژەمەدا ئەنجامیان بدەین و، بۆ ئەم مەبەستەش شارەزای بواری خۆراک لە سەنتەری جۆنس هۆپکینی تەندروستی خۆراکی لە ئەمریکا دکتۆر لاورێنس چێسکین چەند ئامۆژگارییەکمان پێ ڕادەگەێنێت بۆ ڕێگرتن لە گەورەترین ئەو هەڵانەی لە ژەمی ئێوارەدا ئەنجامی دەدەین:

١.ئامادەکردنی ژەمی ئێوارە وەک گەورەترین ژەم: بیر لەو کاتانە بکەرەوە کە زۆرترین کالۆری تێدا بەکاردەهێنیت، بەدڵنیاییەو لەکاتیكدا له‌ ڕۆژدایە کە پێویستمان بە ووزەیەکی زۆر دەبێت.

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی خۆراکی ئەمریکی، ژەمی ئێوارە دەبێت ڕێژەی 450 بۆ 625 کالۆری دابین بکات، بە پشتبەستن بە ڕێژەی ڕۆژانەی بڕی هەزار و 800 بۆ دوو هەزار و 500 کالۆری، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی چەندین شارەزا لەوبارەیەوە ڕایدەگەێنن، ژەمی ئێوارە دەبێت کەمتر لە لەسەدا 20 بۆ 25ی کالۆری ڕۆژانە دابین بکات.

بۆیە دکتۆر چێسکین دەڵێت "وەک خۆراک، ژەمی ئێوارە دەبێت ژەمێکی سوکی باش ڕێکخراو بێت کە ڕێژەی کەمتر لە 500 کالۆری دابین بکات.

٢. دانانی خۆراک لەنێو قاپەکاندا و بەتێکراوی: چێسکین دەڵێت "ئەمە هۆکارێکە بۆ ڕێگرتن لە زۆرخۆری" هەروەها باشترە نزیکەی 10 خولەک چاوەڕێ بکەیت پێش تێکردنەوەی وەجبەی دووەم.هاوکات گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکدا پاش نانخواردن، هۆکارێکە بۆ ڕێگرتن لە پڕکردنەوەی قاپێکی دی.

٣. سەیرنەکردنی تەلەفیزیۆن لەکاتی خواردندا: ترسناکترین ئەگەرە کە ڕوو دەدات لەکاتی ژەمە خۆراکی ئێوارەدا، هەرچەند ئەم هەڵەیە ئەگەری ڕوودانی کەمترە کاتێک لەسەر مێزی نانخواردنین، بەڵام لەکاتی خواردنی سووکە ژەمەکاندا لەسەر قەنەفە و سیسەمەکان، پێدەچێت مەترسییەکی گەورە بێتە ئاراوە گەر چالاکییە نائاگاییەکانی مێشک وەک سەیرکردنی تەلەفیزیۆنی لەگەڵدا بێت.

٤.دانانی خوێ لەسەر مێزی نانخواردن: هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی (سۆدیۆم- کە پێهاتەیەکی سەرەکی خوێیە) لە لەشدا.

لەجیاتی خوێ، دەتوانین مێزەکانمان بە بەهاراتە بەتامەکانی وەک (بیبەری ڕەشی تازە یان گیا وشککراوەکانی دیکەی وەک زەعفەران) بڕازێنیەوە.
٥.ڕۆیشتنە دەرەوە بۆ خواردنی ژەمێکی ئێجگار قورس: چێسکین دەڵێت "چونە دەروەی کەمتر لە جارێک لە هەفتەیەکدا پێشنیارکراوە"، خۆراکی ڕێستۆرانتەکان ڕێژەیەکی زۆر لە کالۆریان تێدایە، لەگەڵ خوێی شاراوە و چەوری و شەکر.
خۆراکە خێراکانیش (فاست فوود) بەتەواوی لەدەرەوەی سەلامەتی تەندروستیدا هەژمار دەکرێن.
٦. خواردنی شیرینی: ئەو شێوازە ڕۆتینەی کە بە خواردنی پارچەیەک شیرینی کۆتایی بە ژەمی ئێوارە دەهێنرێت بەمەستی وەرگرتنی کالۆری زیادە، تەنها خووە نەک پێویستی برسێتی.
ئەوەی جێی مەترسییە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری نێو خوێن بەهۆی ئەو شیرینییەوە توشی هەژاندنت دەکات، وەیان پێدەچێت لە شەودا بەخەبەرت بهێنێتەوە.
[img]هەڵەکانی ئامادەکردنی ژەمی ئێوارە Ouousu17[/img]
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
هەڵەکانی ئامادەکردنی ژەمی ئێوارە
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: