******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 له‌ رانیه‌ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ژنه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

له‌ رانیه‌ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ژنه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت  Empty
مُساهمةموضوع: له‌ رانیه‌ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ژنه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت    له‌ رانیه‌ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ژنه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت  Empty2013-04-05, 2:45 pm

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ قه‌زای‌ رانیه‌ ده‌ستگیر كردنی‌ تۆمه‌تبارێكی‌ ڕاگه‌یاند،كه‌ به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌ستیگر كراوه‌ ،ناو براو دوو دۆسیه‌ی‌ تری‌ هه‌بووه‌ كه‌ فه‌رمانی‌ گرتنی‌ هه‌بووه‌ به‌ بڕیاری‌ دادگا.

نه‌قیب مسته‌فا محه‌مه‌د لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ قه‌زای‌ رانیه‌ به‌ ڕايگه‌یاند: شه‌وی‌ ڕابردوو هێزه‌كانی‌ پۆلیس و ئاسایش له‌ چیای‌ حاجیله‌ی‌ سنوری‌ ناحیه‌ی‌ سه‌ركه‌پكان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد.

نه‌قیب مسته‌فا وتی‌: "ئه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌ بڕیاری‌ دادگا به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌شه‌وی‌ 30/31-3 -2013 ده‌ستگیركراوه‌".

لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ قه‌زای‌ رانیه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ دوای‌ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ توانرا شوێنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ وئێستا به‌بڕیاری‌ دادگا به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406ی‌ یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

وتیشی‌: "له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا ئه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌ كڵاشینكۆف ماوه‌یه‌كی‌ زۆر ته‌قه‌ی‌ كردووه‌ له‌هێزه‌كانی‌ پۆلیس و ئاسایش،به‌ڵام دواتر توانرا ده‌ستگیربكرێت" .

نه‌قیب مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ،دوو دۆسیه‌ی‌ تری‌ هه‌یه‌ و فه‌رمانی‌ ده‌ستگیر كردنی‌ هه‌بووه‌ پێش ڕووداوی‌ كوشتنی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌،ئه‌ویش دۆسیه‌ی‌ هه‌وڵی‌ كوشتنی‌ كه‌سێكی‌ تر به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 405ی‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 2ی‌ یاسای‌ مۆبایل .

لیپرسراوی‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ قه‌زای‌ ڕانیه‌ وتیشی‌: "لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه‌دا به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سزایی‌ یاسایی‌ بدرێت" .

جێگه‌ی‌ باسه‌ له‌شه‌وی ‌30 /31ی‌ مانگی‌ ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كی‌ ئه‌ندازیارانی‌ شاری‌ ڕانیه‌ (ن. ق. ح.)ی‌ ته‌مه‌ن 38ساڵ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا كوژرا،كه‌ 4 منداڵی‌ هه‌یه‌.

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
له‌ رانیه‌ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ژنه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ستگیر ده‌كرێت
» له‌سه‌ر فرۆشتنی شۆڤڵێك، قائیمقامی‌ چۆمان ده‌ستگیر ده‌كرێت
» كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ شوبات بڕیاری‌ ئازادكردنی‌ تۆمه‌تبارێك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌
» پۆلیسی‌ سۆران، كه‌سێكی‌ ده‌ستگیركرد كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌كوشتی‌ زێره‌ڤانیه‌ك
» له‌ڕێی مۆبایله‌وه‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: