[img]
[/img]
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ى رزگاری ژنێکی گه‌نج به‌هۆی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌چه‌کی جۆری کڵاشینکۆف خۆی ده‌کوژێت و هاوکات راگه‌یه‌ندرا که هاوسه‌ره‌که‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌کی نه‌ورۆز له ناحییه‌ی رزگاری ژنێکی ته‌مه‌ن (27) ساڵ که دایکی منداڵێکه، به‌هۆی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به کڵاشینکۆف چه‌ند فیشه‌کێک به‌خۆیه‌وه ده‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و ده‌گوێزرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی که‌لار و له‌وێشه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
تا ئێستا هۆکاری ته‌واوی ئه‌و رووداوه ئاشکرا نه‌کراوه، سه‌رچاوه‌کانی پۆلیسیش رایانگه‌یاند که هاوسه‌ری ژنه‌که‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه.