پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 له‌ گه‌رمیان ته‌قه‌ له‌ پۆلیس ده‌كرێت ‌و گه‌نجێكیش به‌ كوژراوی‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: له‌ گه‌رمیان ته‌قه‌ له‌ پۆلیس ده‌كرێت ‌و گه‌نجێكیش به‌ كوژراوی‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌   2013-03-15, 9:44 am

[img][/img]

شه‌وی‌ رابردوو ته‌قه‌ له‌ پۆلیسی كفری‌ ده‌كرێت ‌و ته‌قه‌كه‌ران هه‌ڵدێن، دوای‌ یه‌ك كاتژمێر له‌و ته‌قه‌كردنه‌ش، ته‌رمی‌ هاوڵاتییه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه‌ و گومان ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ كوشتبێتیان كه‌ ته‌قه‌یان له‌ پۆلیس كردبوو.

رائید شۆڕش عه‌لی‌، وته‌بێژی‌ پۆلیسی گه‌رمیان، بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند: " شه‌وی‌ رابردوو له‌ شارۆچكه‌ی‌ كفری‌، ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیس ده‌كرێت و ته‌قه‌كه‌ران هه‌ڵدێن".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ دوای‌ یه‌ك كاتژمێر له‌و ته‌قه‌كردنه‌، ئاگاداری‌ پۆلیس ده‌كرێته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی‌ (م. ه. ر.) له‌ دایكبووی‌ ساڵی‌ 1980ی‌ شارۆچكه‌ی‌ جه‌له‌ولا، كه‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ له‌ ئێستادا نیشته‌جێی شارۆچكه‌ی‌ كفرین، له‌ گوندی‌ (حه‌مكوڵ) خوارووی‌ كفری‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، وتیشی: "كوژراوه‌كه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ توێتا (به‌ته‌) بووه‌، به‌ڵام تا پۆلیس چووه‌ته‌ سه‌ر شوێنی‌ رووداوه‌كه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ دزراوه‌".

رائید شۆڕش، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ كه‌سوكاری‌ كوژراوه‌كه‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر دوو كه‌س تۆمار ده‌كه‌ن، وتیشی:" ئه‌و دوو كه‌سه‌ هه‌ڵاتوون‌و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان به‌ مۆبایل په‌یوه‌ندی به‌ مفه‌وه‌زێكی‌ پۆلیسه‌وه‌ كردووه‌‌و پێیڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌وان ته‌قه‌یان له‌ پۆلیس كردووه‌، وتیشی: " له‌ مفه‌وه‌زه‌كه‌ی‌ پرسیوه‌ چی بكه‌ن، چونكه‌ مه‌به‌ستیان له‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌، ته‌نها خۆشی بووه‌، نه‌ك كوشتنیان، مفه‌وه‌زه‌كه‌ش پێیوتووه‌ ده‌بێت خۆتان راده‌ستی‌ پۆلیس و دادگا بكه‌ن، چونكه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنتان بۆ ده‌رچووه‌".

ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، كه‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ بێ زیان بووه‌‌و هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ش ناسراون ‌و به‌ پێی ماده‌ی‌ (405) له‌ یاسای سزادانی‌ عیراقی، فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌، له‌ ئێستاشدا پۆلیس به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
له‌ گه‌رمیان ته‌قه‌ له‌ پۆلیس ده‌كرێت ‌و گه‌نجێكیش به‌ كوژراوی‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: