پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 له‌ سلێمانی‌ كارگه‌ی‌ دروستكردنی‌ ئۆتۆمبیل و چه‌ندین كارگه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ دیكه‌ دروستده‌كرێن

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: له‌ سلێمانی‌ كارگه‌ی‌ دروستكردنی‌ ئۆتۆمبیل و چه‌ندین كارگه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ دیكه‌ دروستده‌كرێن   2013-03-10, 3:05 pm

له‌ شاری‌ سلێمانی‌ چه‌ندین كارگه‌ی‌ گه‌وره‌، له‌ بواری‌ دروستكردنی‌ ئۆتۆمبیل و كه‌ره‌سته‌ی‌ پیشه‌سازی‌، دروستده‌كرێن، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ جێبه‌جێ‌ كردن له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، له‌ئێستادا كاری‌ دیزاین و ماسته‌رپلانی‌ پرۆژه‌كه‌ ته‌واو كراوه‌.

عه‌زیز ڕه‌شید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ جێبه‌جێ‌ كردن له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ سلێمانی‌ به‌ (خه‌ندان)ی‌ راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی‌ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ ئه‌و پرۆژه‌ گه‌وره‌یه‌ نزیكه‌ی‌ (2500) دۆنم زه‌وی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ عه‌ربه‌ت ته‌رخانكراوه‌، له‌ئێستاشدا كاری‌ دیزاین و ماسته‌رپلانی‌ پرۆژه‌كه‌ ته‌واو كراوه‌.

سه‌رپه‌رشتیاری‌ یه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێكردن له‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ سلێمانی‌، ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد: پرۆژه‌كه‌ زیاتر له‌ 80 كارگه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ جیاجیا له‌خۆده‌گرێت.

وتیشی‌: "هه‌ندێك له‌و كارگانه‌ له‌ بواری‌ پیشه‌سازی‌ قورس، وه‌ك (دروست كردنی‌ ئۆتومبێل و به‌رهه‌مهێنانی‌ چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی‌ پیشه‌سازی‌) له‌خۆده‌گرێت".

عه‌زیز ڕه‌شید، ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، پرۆژه‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی‌ چه‌ندین كۆمپانیای‌ ناوخۆی‌ به‌تایبه‌ت (فاروق گروپ) له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی‌ ئێرانی‌ و قه‌ته‌ری‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ئێستادا حكومه‌تی‌ هه‌رێم كاری‌ پێویست ده‌كات، تاوه‌كو به‌م نزیكانه‌ پرۆژه‌كه‌ بكه‌وێته‌ بواری‌ جێبه‌جی‌ كردنه‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی‌ له‌و كارگانه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌شی‌ پێداویستیه‌كانی‌ ناوخۆی‌ لێ‌ دابین ده‌كرێت و پاشان هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌كرێن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌شڵێت" به‌هۆی‌ گه‌وره‌یی‌ قه‌باره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌، ناتوانرێت كاتی‌ ته‌واو كردنی‌ پرۆژه‌كه‌ دیاری‌ بكرێت".
[img][/img]
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
له‌ سلێمانی‌ كارگه‌ی‌ دروستكردنی‌ ئۆتۆمبیل و چه‌ندین كارگه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ دیكه‌ دروستده‌كرێن
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: