پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج داده‌خرێن

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج داده‌خرێن   2013-01-07, 7:02 pm

به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج له‌ شاری سلێمانی داده‌خرێن و ته‌نها رێگه‌ به‌ هۆتێلی سێ تا پێنج ئه‌ستێره‌یی ده‌درێت سه‌نته‌ری مه‌ساج دابنێت، له‌ ناو شاری سلێمانیشدا سێ سه‌نته‌ری مه‌ساج له‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆتێله‌كان كار ده‌كه‌ن.


مسته‌فا حه‌مه‌ڕه‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سلێمانی به‌ (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: ساڵی رابردو‌و ته‌واوی سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج له‌ شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان داخران، له‌ ناو شاری سلێمانیدا سێ سه‌نته‌ری مه‌ساج مانه‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تی ساڵێكیان بۆ درێژكرایه‌وه‌ و بڕیاره‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كاره‌كانیان به‌رده‌وام بێت.


راشیگه‌یاند: ئه‌و سه‌نته‌ری مه‌ساجانه‌ ته‌نها رێگه‌یان پێده‌درێت له‌ هۆتێلی سێ ئه‌ستێره‌و چوار ئه‌ستێره‌و پێنج ئه‌ستێره‌دا كار بكه‌ن و له‌ ده‌ره‌وه‌ رێگه‌ به‌ هیچ سه‌نته‌رێك نادرێت.
كۆتایی ساڵی رابردو‌و دوای ئه‌وه‌ی له‌ شاری دهۆك هێرش كرایه‌ سه‌ریان و چه‌ند سه‌نته‌رێكیان سو‌وتێنران، حكومه‌ت بڕیاریدا سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ دابخرێن‌و له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها له‌ هۆتێله‌كاندا رێگه‌یان پێبدرێت كار بكه‌ن.




به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سلێمانی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: ئه‌و سێ شوێنه‌ی له‌ سلێمانی كار ده‌كه‌ن، تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌یان بۆ دانراوه‌، یه‌كیان سه‌نته‌ری مه‌یلانه‌ به‌رامبه‌ر كارگه‌ی جگه‌ره‌، سه‌نته‌ری شین له‌ نزیك چاڤی مۆڵ، سه‌نته‌ری شاهۆ لای پاركی ئازادی
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج داده‌خرێن
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: