پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 ئاسایشی گه‌رمیان بكوژی عه‌قیده‌كه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ كفری‌ ئاشكراده‌كات

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: ئاسایشی گه‌رمیان بكوژی عه‌قیده‌كه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ كفری‌ ئاشكراده‌كات   2013-01-07, 6:58 pm

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ ئامر فه‌وجێك به‌ سووتاوی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ كفری‌ له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌ مانگی‌ رابردوو دۆزرایه‌وه‌، ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستیانكرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ئه‌و عه‌قیده‌، سێ كه‌سی‌ نزیكی‌ ده‌ستگیركران، دواتر یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان، دانی‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كه‌دا نا‌و هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ كێشه‌یه‌كی خێزانی‌ تایبه‌ت، گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.


عوسمان عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی به‌شی‌ راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی گه‌رمیان، بۆ (خه‌ندان) ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، دوای‌ كوشتنی‌ ئامر فه‌وجێك به‌ پله‌ی‌ عه‌قید به‌ناوی‌ (ئارام نوری‌ ئه‌حمه‌د) له‌ شارۆچكه‌ی‌ كفری‌ كه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ خۆیدا به‌ سووتاوی‌ دۆزرایه‌وه‌، هێزه‌كانی‌ ئاسایشی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌ستیانكرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ورد بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامده‌رانی‌ رووداوه‌كه‌.


پێشتر له‌ (17/12/2012) سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس بۆ خه‌ندان، رایگه‌یاند :"له‌ شارۆچكه‌ی‌ كفری‌ ته‌رمی‌ هاوڵاتییه‌ك به‌ سووتاوی‌ له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسی شاری‌ كفری‌، دۆزرایه‌وه‌".


سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای‌ ره‌وانه‌كردنی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ بۆ پزیشكی‌ دادی‌ له‌ كه‌لار، به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سوكاری‌ كه‌سه‌ سووتاوه‌كه‌ خراونه‌ته‌ڕوو، ده‌ركه‌وتووه‌ دانیشووی‌ شاری‌ كفرییه‌‌و به‌پله‌ی‌ عه‌قید، ئامر فه‌وجه‌ له‌ سوپای عیراق.


سه‌رچاوه‌ به‌رپرسه‌كه‌، كه‌ نه‌یویست ناوی‌ بڵاوبكرێته‌وه‌، وتیشی:"تائێستا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ته‌رمه‌كه‌ كه‌سێك بێت به‌ ناوی‌ عه‌قید ئارام نوری‌ ئه‌حمه‌د، له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1969یه‌‌و ئامر فه‌وجی‌ (1) لیوای‌ (20) فیرقه‌ی‌ (5)ی‌ سوپای عیراقه‌".


ملازم عوسمان، وتیشی:"له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌، سێ كه‌سی نزیك له‌ كوژاوه‌كه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ كوشتن به‌پێی ماده‌ی‌ (406) له‌ یاسای سزادانی‌ عیراقی ده‌ستگیركران‌و ده‌ستكرا به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ورد".


ئاشكراشیكرد، له‌ كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كردندا، یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان دانی‌ به‌وه‌دا نا كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ كوشتنی‌ عه‌قیده‌كه‌، وتیشی:" هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ كێشه‌یه‌كی خێزانی‌ تایبه‌ت گه‌ڕانده‌وه‌".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌‌و فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ چه‌ند تۆمه‌تبارێكی‌ دیكه‌ش ده‌ركراوه‌
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
ئاسایشی گه‌رمیان بكوژی عه‌قیده‌كه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ كفری‌ ئاشكراده‌كات
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: