lawand Admin
المساهمات : 334 تاريخ التسجيل : 15/04/2012
| موضوع: كه‌س‌وكاری كوژراوه‌كه‌ی رزگاری داوای گولـله‌بارانكردنی بكوژه‌كه ده‌كه‌ن 2013-03-04, 8:15 am | |
| كه‌س‌و كاری (مه‌لا غازی) كه هه‌فته‌ی رابردوو كوژرا، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له ناو بازاڕی رزگاری رێكخست‌و داوای گولـله‌بارانكردنی بكوژه‌كه ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش روونیكرده‌وه، پێده‌چێت بكوژه‌كه له‌لایه‌ن دادگاوه توندترین سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ناحیه‌ی رزگاری، بۆ خه‌ندان، رایگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 3ی ئادار) زیاتر له (300) هاوڵاتی له كه‌س‌و كاری (مه‌لا غازی) كه هه‌فته‌ی رابردوو، له شارۆچكه‌ی رزگاری كوژرا، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست".
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، كه‌س‌و كاری كوژراوه‌كه داوایان كردووه، بكوژه‌كه به به‌رچاویانه‌وه گولـله‌باران بكرێت، وتیشی:"به‌ڵام بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه‌و له ئێستاشدا دۆسییه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ست دادوه‌ره‌و له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردندایه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه تۆمه‌تباره‌كه به پێی ماده‌ی (406) له یاسای سزادانی عیراقی دادگایی ده‌كرێت، وتیشی:"تۆمه‌ته‌كه‌ی بریتییه له كوشتنی به مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ سووربوون‌و جه‌ختكردنه‌وه، كه سزای ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه‌ش، زۆر توند ده‌بێت‌و هه‌ندێكجار ده‌گاته له‌سێداره‌دان".
هه‌فته‌ی رابردوو، له شارۆچكه‌ی رزگاری، كه‌سێك به ده‌مانچه، هاوڵاتییه‌كی كوشت، دوای نزیكه‌ی نیوكاتژمێر له تاوانه‌كه، پۆلیسی رزگاری توانی بكوژه‌كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیر بكات كه سه‌رقاڵی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری كوشتنه‌كه بوو[img] [/img] | |
|