پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 باوكێك ده‌ستدرێژيی‌ سێكسی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ی‌

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: باوكێك ده‌ستدرێژيی‌ سێكسی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ی‌   2013-01-07, 6:44 pm

به‌وته‌ی‌ به‌رپرسێك، له‌ شارۆچكه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان، باوكێك چه‌ند جارێك ده‌ستدرێژی‌ سێكسی ده‌كاته‌ سه‌ر كچێكی‌ خۆی‌، بۆیه‌ كچه‌كه‌ ‌و دایكی سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ن ‌و له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌، باوكه‌كه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا دانی‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا نه‌ناوه‌، هه‌رچه‌نده‌ پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان، راستی‌ سێكسكردن له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌دا، دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ گه‌رمیان، بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند: "له‌ شارۆچكه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان، باوكێك ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر كچێكی‌ خۆی‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، كه‌ نه‌یویست ناوی‌ بڵاوبكرێته‌وه‌، ئاشكراشیكرد، كچه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ (14) ساڵه‌ له‌ گه‌ڵ دایكیدا رۆشتوونه‌ته‌ یاریده‌ده‌رێتی‌ ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان كه‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی گه‌رمیانه‌ ‌و سكاڵایان له‌سه‌ر باوكی‌، تۆمار كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، دایكی كچه‌كه‌ وتوویه‌تی‌ به‌ به‌رچاوی‌ من و ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌مانه‌وه‌ كچه‌كه‌ی‌ بردووه‌ته‌ ژوورێكی‌ دیكه‌ ‌و ده‌رگای‌ له‌سه‌ر ئه‌وان داخستووه‌، وتیشی: "دایكه‌كه‌ گوێی له‌ هاواری‌ كچه‌كه‌ی‌ بووه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌رگایان له‌سه‌ر داخراوه‌، نه‌یانتوانیوه‌ یارمه‌تی‌ كچه‌كه‌ بده‌ن ‌و له‌ ژێر چنگی‌ باوكه‌كه‌ ده‌ریبهێنن".

باوكی‌ كچه‌كه‌ له‌ دایكبووی‌ ساڵانی‌ حه‌فتاكانه‌ ‌و كچه‌كه‌ش كچی‌ خۆیه‌تی‌ له‌و ژنه‌ی‌ كه‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركردووه‌، سه‌رچاوه‌كه‌، وتیشی: "ئه‌و كاته‌ی‌ كچه‌كه‌ ‌و دایكی له‌ یاریده‌ده‌رێتی‌ ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان سكاڵایان تۆماركردووه‌، كچه‌كه‌ خوێنی پێوه‌بووه‌".

ئه‌وه‌شی ته‌ئكیدكرده‌وه‌ كه‌ "دواتر كچه‌كه‌ پشكنینی پزیشكی‌ بۆ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تائێستاش په‌رده‌ی‌ كچێتی‌ ماوه‌، به‌ڵام ........".

سه‌رچاوه‌ به‌رپرسه‌كه‌، وتیشی: "باوكه‌كه‌ تائێستا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا نه‌ناوه‌، به‌ڵام كچه‌كه‌ و دایكیشی له‌ ئیفاده‌كه‌یاندا وتوویانه‌ زیاتر له‌ سێ جار ئه‌و باوكه‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ كردووه‌ته‌ سه‌ر كچه‌كه‌".

به‌پێی زانیارییه‌كان، كێشه‌كه‌ ئێستا له‌ دادگایه‌ ‌و ئه‌و كاره‌ش ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا روویداوه‌، له‌وباره‌شه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ باوكی‌ كچه‌كه‌ كه‌ ده‌سترێژییه‌كه‌ی‌ كردووه‌ته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ی‌.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
باوكێك ده‌ستدرێژيی‌ سێكسی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ی‌
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: