پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 ئاماری‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ كه‌ركوك...عه‌مید سه‌رحه‌د قادر له‌ناو برینداره‌كاندایه‌

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: ئاماری‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ كه‌ركوك...عه‌مید سه‌رحه‌د قادر له‌ناو برینداره‌كاندایه‌   2013-02-03, 2:50 pm

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ی‌ به‌هێز له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ كه‌ركوك ڕوویانداو به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش 5 كوژراو 22 بریندار هه‌ن، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ قه‌زاو ناحییه‌كانیش له‌ناو برینداره‌كاندایه‌، به‌ڵام ده‌وترێت كه‌ برینه‌كه‌ی‌ سوكه‌.

په‌یامنێری‌ ئێن ئاڕتی‌ له‌شوێنی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ وتی‌ به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ دوو ئۆتۆمبیله‌وه‌ ئه‌نجامدراون و دواتریش سێ‌ كه‌س به‌جلوبه‌رگی‌ پۆلیسه‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ خۆیان بته‌قێننه‌وه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ كوژراون.

وتیشی‌ زیانێكی‌ زۆر به‌ بینای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیس و شوێنه‌كانی‌ نزیك ته‌قینه‌وه‌كه‌ كه‌وتون و تیمه‌كانی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ و هێزه‌كانی‌ پۆلیس و ئۆتۆمبیلی‌ ئه‌مبوڵانسیش چونه‌ته‌ شوێنی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌.

به‌گوێره‌ی‌ زانیاری‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ كه‌ركوك، تائێستا 5 كوژراو و 22 برینداری‌ ته‌قینه‌وه‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادكردنی‌ عیراق له‌ساڵی‌ 2003 دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌، كه‌ركوك یه‌كێك بووه‌ له‌و پارێزگایانه‌ی‌ كه‌ به‌رده‌وام ته‌قینه‌وه‌و كاری‌ توندوتیژی‌ تێدا ئه‌نجامدراوه‌ و زۆرجاریش به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ شاره‌كه‌ به‌كه‌مته‌رخه‌م تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی‌ كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ئاسایشی‌ شاره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش كۆنترۆڵ بكه‌ن.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
ئاماری‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ كه‌ركوك...عه‌مید سه‌رحه‌د قادر له‌ناو برینداره‌كاندایه‌
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: