به‌شێكی پیاوان به شێوه‌یه‌كی خۆویستانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بینیت ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵتبژاردوه به شێوه‌یه‌كی سروشتیه خۆویستیه‌كه‌ی، ئه‌م جۆرانه ده‌توانرێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت بریار بده‌یت‌و ژیانی له‌گه‌ڵ پێكه‌وه بنێیت
له‌وانه‌یه ماوه‌ی ده‌زگیرانی به‌س نه‌بێت بۆ یه‌كتر ناسین له‌نێوان ژن‌و پیاودا، هه‌رچه‌نده ئه‌م ماوه‌یه پێش هاوسه‌رگیرییه‌و بۆ زیاتر لێكنزیكبونه‌وه‌و ئاشنا بوونه به شێوازی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل یه‌كتردا، له‌به‌رئه‌وه كچان ده‌بێت به ووشیاری بڕواننه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵیانبژاردووه بۆ هاوسه‌رگیری.
ئه‌و جۆره پیاوانه كامانه‌ن كه ده‌بێت دوور بكه‌ویته‌وه لێیان؟
1. ئه‌و پیاوانه‌ی بڕوایان به هاوڕێیه‌تی نییه
زۆربه‌ی كات پیاوان له‌ماوه‌ی ده‌زگیرانیدا هه‌وڵده‌ده‌ن كۆنترۆڵی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌زگیرانه‌كه‌یان‌و هاورێكانی بكه‌ن، جۆره ره‌فتارێك ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاورێكانی ده‌زگیرانه‌كه‌یدا كه دووریان بخاته‌وه لێی بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاته‌كانی خۆی نه‌بات بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، ئه‌م شێوازی مامه‌ڵه‌كردنه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه پیاوه‌كه كه‌سێكی خۆویسته به‌س خۆی مه‌به‌سته هه‌موو خۆشیه‌كی بۆ خۆیه‌تی بیر له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناكاته‌وه، غیره له‌هاورێكانی ده‌كات هه‌وڵده‌دات به‌زووترین كات دڵیان زویر بكات‌و دوریانبخاته‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا رێز له‌بۆچونه‌كانت ناگرێت‌و كاتت ناداتێ بۆ خۆت‌و چۆنت پێخۆش بێت بڕیار بده‌یت. له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جۆره پیاوانه به‌پێی ئه‌و ره‌فتارانه‌یان ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سێكی خۆویستن‌و رێز له‌ویستی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ناكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت غیره له‌به‌سه‌ر بردنی كاته خۆشه‌كانیشت ده‌كاته‌وه‌و رێگات پێنادات.
2- ئه‌و پیاوانه‌ی نازانن گفتوگۆ بكه‌ن
زۆر له‌و جۆره پیاوانه هه‌ن كه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌رێی گفتوگۆ‌و قسه‌كردنه‌وه كاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر هاوبه‌شی ژیانیان، له‌به‌رئه‌وه له‌دانیشتنه‌كاندا بیرورای خۆیان ده‌رده‌بڕن‌و كات ناده‌ن به به‌رامبه‌ره‌كه‌یان كه توڕه‌بون روو بدات له‌كاتی گفتوگۆكه‌یاندا، ئه‌م جۆره پیاوانه پێش وه‌خت خۆیان خۆش ئه‌وێت به‌ر له‌هه‌ر كه‌سێكی تر، هه‌روه‌ها به‌سروشتی خۆیان كه‌سێكی خۆسه‌پێنن.
هه‌موو ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌م جۆره پیاوانه هونه‌ری گوێگرتنیان نییه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر كات ده‌زگیرانه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به بابه‌تێك قسه‌ی بۆ بكات یه‌كسه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنی لێبكات بابه‌ته‌كه‌ی پێده‌گۆرێت‌و شتێك باس ده‌كات كه لای خۆی گرنگ بێت.
ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره پیاوانه چۆن ده‌توانرێت گفتوگۆ بكرێت، كه نازانن به هێمنی گوێ له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بگرن یان گفتوگۆ بكه‌ن.