lawand Admin
المساهمات : 334 تاريخ التسجيل : 15/04/2012
| موضوع: هونه‌مه‌رند په‌یمان عومه‌ر له‌نوێترین كاری هونه‌ریدا، كۆتایهێنا به‌كلیپی سرودێك به‌ناوی (نه‌ورۆز). 2013-03-10, 11:45 am | |
| سه‌باره‌ت به‌و سروده هونه‌مه‌رند په‌یمان عومه‌ر ووتی: كاتێك ساڵی 1986 له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان بووم ئه‌م سروده‌م وتووه‌و له‌سه‌ر وتنیشی دوو رۆژ له ئه‌منه سووره‌كه زیندانیكرام‌و له‌و ساڵه‌دا ئازارێكی زۆرم پێوه چه‌شت، به‌ڵام ئێستا كوردستان ئازاده پێمخۆشبوو جارێكی تر ئه‌و سروده تۆماربكه‌مه‌وه، دیمه‌نه‌كانی ئه‌م كلیپه له‌قه‌یوان ماوه‌ت‌و هه‌واران له‌لایه‌ن مه‌حمود كه‌ماله‌وه وێنه‌گیراوه، حه‌زده‌كه‌م لێره‌وه زۆر سوپاسی ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده بكه‌م به‌هه‌موو كارمه‌نده‌كانییه‌وه كه زۆر یارمه‌تی منیاندا، به‌تایبه‌ت كاك دڵبه‌ند مسته‌فا.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا په‌یمان عومه‌ر باسی له‌وه‌كرد كه به‌یه‌كجاریی گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان‌و هه‌وڵیداوه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆی‌و هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌شی له‌هونه‌ر گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌ئه‌وروپا ژیاوه‌و وه‌ك خۆشی وتی: وه‌ك دابڕان دانه‌بڕوام له‌هونه‌ره‌كه‌م، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وێ كاتم نه‌بوو خه‌ریكی ژیانی تایبه‌تی خۆم بووم، ئه‌وێش وه‌ك كوردستان نییه بتوانیت موزیکژه‌ن كۆبكه‌یته‌وه‌و هونه‌ر بكه‌یت، له‌وێ بۆ به‌شداریکردن له‌چه‌ند ئاهه‌نگێكیشدا پێمتراوه به‌ڵام نه‌مكردووه، چونكه حه‌زم نه‌كردووه ته‌نیا خه‌ڵك هه‌ڵپه‌ڕێنم‌و ته‌واو، ویستوومه ئه‌و كارانه‌ی ئێستا ده‌یكه‌ین وه‌ك جاران بێت‌و مێژووی خۆی هه‌بێت نه‌ك ئاوێك بێت‌و بڕوات.[img] [/img] | |
|