دوای دابڕانێكی زۆر مه‌یاده حناوی گۆرانبیژی به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب گۆرانییه‌ك بۆ كوردستان ده‌ڵێت.
ئه‌م گۆرانییه نوێیه‌ی مه‌یاده به‌ناوی (كوردستان)ه‌وه‌یه، تێكستی گۆرانییه‌كه شیعری شاعیری به‌ناوبانگ (محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیرییه)و فادی حه‌داد كاری كلیپ‌و ده‌رهێنانی بۆ كردووه.
سه‌باره‌ت به‌وتنی گۆرانی بۆ كوردستان حه‌ناوی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی گۆرانی بۆ سوریا‌و لوبنان وتووه به‌ئه‌ركی خوی زانیوه گۆرانیش بۆ كوردستان بڵێت، حه‌ناوی هیواداریشه كۆتایی به‌و شه‌ڕو كوشتاره بێت كه وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانی گرتۆته‌وه‌و ئاشتی‌و ئارامی جێگه‌ی بگرێته‌وه.
شایانی باسه جگه له‌م به‌رهه‌مه پێشتریش فادی حه‌داد وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كلیپی بۆ كارێكی تری مه‌یاده حه‌ناوی كردووه‌و به‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌م كاری هونه‌ریی كه له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆرانیبێژه‌دا كردبێتی.