پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 چۆن دڵنیا ده‌بیت له‌‌و پیاوه‌ی‌ كه‌ گونجاوه‌ بۆت

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: چۆن دڵنیا ده‌بیت له‌‌و پیاوه‌ی‌ كه‌ گونجاوه‌ بۆت   2013-01-21, 3:21 pm

بێگومان هه‌موو پیاوێك تایبه‌ندمه‌ندێتی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان جیاوازیی هه‌یه‌ له‌وی‌ دیكه‌، به‌ڵام ئێمه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌ خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانه‌، كه‌ خانمان له‌ رێگه‌یه‌وه‌ بتوانن دڵنیابن له‌و پیاوه‌ی‌ كه‌ خۆشی‌ ده‌وێت‌و گونجاوه‌ بۆی‌.

لێره‌دا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ئافره‌ت ده‌توانێت دڵنیابێت:

* له‌ هه‌ندێك كاتدا ئافره‌ت پێویستی‌ به‌ كه‌سێكه‌، كه‌ له‌ ته‌نیشتیدا بێت‌و یارمه‌تی‌ بدات، چ له‌ كاتی‌ خۆشیدا بێت یان ناخۆشی‌، ئه‌گه‌ر زانیت ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشتده‌وێت له‌و كاتانه‌دا ئاگاداریت ده‌كات‌و یارمه‌تیت ده‌دات و هه‌وڵده‌دات خه‌نده‌ بخاته‌ سه‌ر لێوت، ئه‌وا خانمی‌ ئازیز دڵنیابه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌و نیشانه‌ باشانه‌ی‌ كه‌ له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا هه‌یه‌‌و پێویسته‌ ڕێزی‌ لێ بگریت.

* تێكه‌ڵبو‌ونی‌ جه‌سته‌یی‌ گرنگه‌ له‌ نێوان ژن و مێرددا له‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتیدا، به‌ڵام هه‌موو شتێك
نییه‌ له‌ ژیاندا، هه‌روه‌ك ئاشكرایه‌ و ده‌زانین خۆشه‌ویستی‌ لای‌ ئافره‌ت هه‌ستێكی‌ پاكه‌و په‌یوه‌ندی‌
به‌ هیچ شتێكی‌ مادییه‌وه‌ نییه‌، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت هه‌ستی‌ كرد ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ خۆشی‌ ئه‌وێت ( هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ) رێز له‌و خۆشه‌ویستیه‌ ده‌گرێت و بڕوای‌ به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ ئه‌و هه‌سته‌ پاكه‌ به‌راورد ناكرێت به‌ تێكه‌ڵبو‌ونی‌ جه‌سته‌یی‌، ئه‌وا خانمی‌ ئازیز دڵنیابه‌ تۆ له‌گه‌ڵ كه‌سی‌ گونجاودا خۆشه‌ویستی‌ ده‌كه‌یت.

* وردبه‌ره‌وه‌ له‌و پیاوه‌ی‌ كه‌ خۆشت ده‌وێت، بزانه‌ مامه‌ڵه‌كردنی‌ چۆنه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تی‌ دیكه‌دا، به‌تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ دایك و خوشكیدا، ده‌توانیت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ بزانیت ئه‌و پیاوه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ ده‌كات و چۆن رێز له‌ ئافره‌ت ده‌گرێت و بیر‌و بۆچو‌ونی‌ بۆ ئافره‌ت چۆنه‌، ئه‌م خاڵه‌ به‌ تایبه‌تی‌ گرنگه‌ بۆ ئه‌و خانمانه‌ی‌ كه‌ خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌.

* پێویسته‌ تێبینی‌ بخه‌یته‌ سه‌ر كرده‌وه‌كانی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌ ئیشوكاری‌ رۆژانه‌یدا، به‌تایبه‌تی‌ له‌ شوێنی‌ ئیشكردنیداو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا، ئه‌گه‌ر توانیت تێبینی‌ بكه‌ له‌ ناو خێزانه‌كه‌شیدا، چونكه‌ كرده‌وه‌كانی‌ پیاو له‌ ژیانی‌ رۆژانه‌یدا زۆرێك له‌ كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی‌ ده‌رده‌خات.

* بێگومان خۆشه‌ویستی‌ راست به‌بێ‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ به‌بێ‌ سوودوه‌رگرتنی‌ تایبه‌تیه‌. خۆشه‌ویستی‌ به‌خشنده‌ییه‌ به‌بێ‌ به‌رامبه‌ر، هه‌ركاتێك ئافره‌ت هه‌ستی‌ به‌م به‌خشنده‌ییه‌ كرد له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا و چاوه‌ڕێی‌ هیچ جۆره‌ به‌رامبه‌رێكی‌ لێ نه‌كرد، ئه‌وا ده‌توانیت دڵنیابیت ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ خۆشت ده‌وێت كه‌سێكی‌ گونجاوه‌ بۆت.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
چۆن دڵنیا ده‌بیت له‌‌و پیاوه‌ی‌ كه‌ گونجاوه‌ بۆت
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: زانيارى گشتى-
انتقل الى: