******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 دوزخورماتوو: ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ به‌هێز له‌ نێو پرسه‌یه‌كی‌ توركمانه‌كاندا رویدا(نوێكراوه‌ته‌وه‌)

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

دوزخورماتوو: ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ به‌هێز له‌ نێو پرسه‌یه‌كی‌ توركمانه‌كاندا رویدا(نوێكراوه‌ته‌وه‌) Empty
مُساهمةموضوع: دوزخورماتوو: ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ به‌هێز له‌ نێو پرسه‌یه‌كی‌ توركمانه‌كاندا رویدا(نوێكراوه‌ته‌وه‌)   دوزخورماتوو: ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ به‌هێز له‌ نێو پرسه‌یه‌كی‌ توركمانه‌كاندا رویدا(نوێكراوه‌ته‌وه‌) Empty2013-01-24, 5:40 pm

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ، له‌ پرسه‌ی‌ نێو هۆڵی‌ یه‌كێك له‌ حسێنییه‌كانی‌ شاری‌ دوزخورماتوو، خۆكوژێك خۆی‌ ده‌ته‌قێنێته‌وه‌‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ (80) كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی‌، كه‌ به‌پێی زانیارییه‌كان به‌رپرسی پێشووی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ و به‌رپرسی ئێستای‌ به‌ره‌كه‌ له‌ شاری‌ دوزخورماتوو، له‌ نێو قوربانییه‌كاندایه‌.

مه‌لا كه‌ریم شكور، به‌رپرسی بازنه‌ی‌ حه‌مرینی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند:" نزیك كاتژمێری‌ (3:50)ده‌قیقه‌ی‌ ئه‌مڕۆ (چوار شه‌ممه‌ 23ی‌ كانوونی‌ دووه‌م) خۆكوژێك خۆی‌ ده‌كات به‌ ناو هۆڵی‌ پرسه‌یه‌كدا له‌ شاری‌ دوزخورماتوو كه‌ پرسه‌ی‌ هاوڵاتییه‌كی‌ توركمان بووه‌‌و خۆی‌ ده‌ته‌قێنێته‌وه‌".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان(22) كه‌س ده‌بێت‌و ژماره‌ی‌ برینداره‌كانیش له‌ سه‌رووی‌ (60) كه‌سه‌وه‌یه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ، وتیشی :"قوربانییه‌كان زۆرینه‌یان له‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ توركمانن، به‌پێی زانیارییه‌كانیش (سه‌عده‌دین ئاركێچ)، به‌رپرسی پێشووی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ له‌ناو قوربانییه‌كاندایه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ عه‌لی‌ هاشم موختار ئۆغلۆ، به‌رپرسی به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ له‌ دوزخورماتوو".

ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد كه‌ له‌ نێو كوژراوه‌كاندا، زه‌ین ئه‌لعابده‌ین-ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ و باری‌ شارستانی‌ دوزخورماتوو، تێدایه‌، هه‌روه‌ها پارێزه‌رێك و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكیش كه‌ هه‌موویان توركمانن به‌هۆی‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌..

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ پرسه‌ی‌ هاوڵاتی‌ به‌ره‌گه‌ز توركمان (ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح عه‌سكه‌ر) بووه‌، له‌ حسێنییه‌ی‌ (سه‌یدو لشوهه‌دا) له‌ دوزخورماتوو.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
دوزخورماتوو: ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ به‌هێز له‌ نێو پرسه‌یه‌كی‌ توركمانه‌كاندا رویدا(نوێكراوه‌ته‌وه‌)
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك روویدا
» سلێمانی: چوار هه‌زار نه‌مامی زه‌یتوون به‌سه‌ر گونده‌كاندا دابه‌شده‌كرێت
» كفرى: دوو برا كوژران و دووانی دیكه‌ش برینداربوون(نوێكراوه‌ته‌وه‌)
» باری‌ ته‌ندروستی‌ مه‌حمود سه‌نگاوی‌ تێكده‌چێت ...نوێكراوه‌
» ئاگر له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ی‌ منداڵانی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ -نوێكراوه‌ته‌وه‌-

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: