******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 شەوی یەڵدا چیە؟

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

شەوی یەڵدا چیە؟ Empty
مُساهمةموضوع: شەوی یەڵدا چیە؟   شەوی یەڵدا چیە؟ Empty2013-01-19, 6:20 pm

شەوی یەڵدا یاخود (هەڵگەڕانەوەی زستان) و بە ئینگلیزی (Longest Night) ناسراوە، کە دەکاتە درێژترین شەو و کورتترین رۆژ لە جیهاندا و لە روە زانستیەکەیەوە کاتێک رودەدات، کە خۆر دەکەوێتە گەورەترین خاڵی سەر هێڵی ناوەڕاستی زەوی، بەپێی رۆژ ژمێری زاینیش شەوی یەڵدا (هەڵگەڕانەوەی زستان) لە نیوەی باکوری زەوی، لە نێوان (20) بۆ (23)ی کانونی یەکەمی هەمو ساڵێک رودەدات و لە نیوەکەی باشوریش لەنێوان (20) بۆ (23) ی حوزەیراندا رودەدات.

شەوی یەڵدا (هەڵگەڕانەوەی زستان)، لەنێو گەلانی جیهاندا تایبەتمەندی خۆی هەیە و هەر وڵات و هۆز و گەلێکیش لەو شەوەدا و بەپێی دابونەریتەکانیان ئاهەنگ و فیستیڤاڵ رێکدەخەن.

مەراسیمی شەوی یەڵدا لە جیهاندا

ژاپۆن
لە سەدەی حەوتەمی زاینیدا بە دەرکەوتنی خواوەندی خۆر (ئامیتراسۆ) لە ئەشكەوتێکدا یادی ئەو شەوە کراوەتەوە و لە هەندێک شوێنی دیکەی ژاپۆن بە لێنانی خواردن ئەو شەوە بەرێدەکەن.

چین
لەو شەوەدا خێزانە چینییەکان ژەمە خۆراکی (تانگیوان) دەخۆن کە لە برنج پێکهاتوە و بەمانای یەکگرتویی خێزانەکان دێت. ئەمە وێڕای ئەنجامدانی ئاهەنگ و چەندین فیستیڤاڵی جۆراوجۆر.
بەپێی هەواڵە رۆژنامەوانییەکان درێژترین شەوی ساڵ لە وڵاتی فیللەندا کە ماوەکەی (18) سەعات و (22) خولەکە.
بەدوایدا وڵاتی نەرویژ دێت بە (18) سەعات و (9) خولەک و وڵاتی سویدیش لە پلەی سێیەمدایە بە (17) سەعات و (54) خولەک.
لە کوردستانیش هاوشێوەی گەلانی جیهان ئەم شەوە بە چەندین چالاکی جۆراو جۆر بەڕێ دەکرێت و چەندین شاعیری ناوداری کوردیش لە شیعرەکانیاندا باسی شەوی یەڵدایان کردوە.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
شەوی یەڵدا چیە؟
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى ميژوو-
انتقل الى: