توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی ئاماژه به‌وه ده‌كات بۆنكردنی گوڵ ده‌بێته هۆی چالاككردن و به‌هێز كردنی بیری مرۆڤ به تایبه‌ت له كاتی خه‌وتندا.
توێژینه‌وه‌كه كۆمه‌ڵیك پزیشكی ئه‌ڵمانی پسپۆڕ له مێشك و ده‌ماردا له زانكۆی (لۆبیك) له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خوێندكار ئه‌نجامیانداوه.
توێژه‌ره‌كان پێش خه‌وتن كۆمه‌ڵێك وێنه‌یان پیشانی خوێندكاره‌كان داوه، دواتر داوایان له به‌شێكی خوێندكاره‌كان كردووه كه بۆنی گوڵ بكه‌ن به‌شه‌كه‌ی تریش بۆنی هیچیان نه‌كردووه.
له ڕۆژی دواتردا توێژه‌ره‌كان پرسیاریان له خوێندكاره‌كان كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه, ئه‌وانه‌ی بۆنی گوڵه‌كه‌یان كردبوو %97 وێنه‌كانیان له بیر مابوو , به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بۆنیان نه‌كردبوو %86 وێنه‌كانیان بیر مابوو.