توێژینه‌وه‌یه‌كی‌نوێ ده‌ریخستوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ئازاریان له بڕبڕه‌ی‌پشتدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنن، ئازاری‌پشتیان كه‌مده‌بێته‌وه.
سایتی هێڵس ده‌ی نیوزی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، توێژه‌رانی‌زانكۆی روشیسته‌ری‌به‌ریتانی، له توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا له‌سه‌ر 3 هه‌زارو 500 كه‌س له‌وانه‌ی بڕبڕه‌ی پشتیان ئازاری‌هه‌بوه بۆیان ده‌ركه‌وتوه، پێویسته به‌رنامه‌یه‌ك بۆ وازهێنانی‌جگه‌ره‌كێشان بۆ ئه‌و كه‌سانه دابنرێت، تا ئازاری‌پشتیان كه‌مبێته‌وه.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌كه وازیان له جگه‌ره‌كێشان هێناوه، یان هه‌ر نه‌یانكێشاوه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌كاتی‌توێژینه‌وه‌كه‌دا وازیان له جگه‌ره‌كێشان نه‌هێنا، ئازاری پشتیان كه‌متر بۆته‌وه.
گلین ریتشین به‌رپرسی تیمی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات, نیكۆتین ئازار زیاتر ده‌كات، بۆیه ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئازاری بڕبڕه‌ی پشتیان هه‌یه، واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنن، تا ئازاره‌كه‌یان كه‌م بێته‌وه.