ه‌كێك له میوه‌كان كه له وه‌رزی سه‌رمادا زۆره لاله‌نگیه , توێژینه‌وه پزیشكیه‌كان كه له‌سه‌ر ئه‌م میوه‌یه ئه‌نجامدراون , چه‌ندین سودیان بۆ مرۆڤ دیاریكردووه.
لاله‌نگی یه‌كێكه له میوه زستانه‌یيه‌كان و , له كۆمه‌ڵه‌ی مزره‌مه‌نییه‌كانه , خواردنی ئه‌م میوه‌یه چه‌ندین سودی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه و له چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت.
لاله‌نگی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی A , B , C , هه‌روه‌ها كانزاكانی كالسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایه , ئه‌مه جگه له بونی ترشی فۆلیك له پێكهاته‌كه‌یدا.
ڤیتامینه‌كانی لاله‌نگی وایكردووه زۆر به‌سود بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌كانی ئه‌نفلۆنزا و كۆكه ده‌بن .
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێش كه له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه باس له‌وه ده‌كات , لاله‌نگی دژی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌كانی جگه‌ره, هه‌روه‌ها ناوكه‌كه‌شی چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر بوون.
ئه‌م میوه‌یه باری ده‌رونی ئارام ده‌كاته‌وه ,هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مخه‌ون, پسپۆڕه‌كان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه توشی كه‌مخه‌وی بوون, شه‌وانه دره‌نگ لاله‌نگییه‌ك بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وێكی ئارامیان هه‌بێت.
لاله‌نگی كرداری هه‌رس كردن ئاسان ده‌كات و چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی كۆڵۆن ده‌كات هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی ڕۆماتیزم و ئازاری جومگه‌كان.
شه‌ربه‌تی ئه‌م میوه‌یه ڕێ له گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌گرێت, له توێكڵه‌كه‌شی زه‌یتی لێ ده‌رده‌هێنرێت كه سودی بۆ برینی پێست هه‌یه, هه‌روه‌ها خانه مردووه‌كانی پێستیش له‌ناو ده‌بات.
جگه له‌وه توێكڵی ئه‌م میویه چه‌ندین مادده‌ی كیمیاوی تێدایه كه دژی هه‌وكردن.