******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 ئەردۆغان: بەڵین دەدەم کە دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتى بەردەوام بێت

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

ئەردۆغان: بەڵین دەدەم کە دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتى بەردەوام بێت Empty
مُساهمةموضوع: ئەردۆغان: بەڵین دەدەم کە دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتى بەردەوام بێت   ئەردۆغان: بەڵین دەدەم کە دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتى بەردەوام بێت Empty2013-01-17, 5:47 pm

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانى تورکیا، لە گفتۆگۆیەکیدا لەگەڵ ئەندامانى پەرلەمانى سەر بە پارتەکەى (AKP) رایگەیاندووە" بەڵێن دەدەم کە پرسەى دانوستان بۆ گەیشتن بە ئاشتى بەردەوام بێت"، ئاماژەى بەوەشکردووە کە ترسى هەیە لە هەوڵى لەباربردنى هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتى.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانى تورکیا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پەرلەمانتارانى (AKP) لە پەرلەمانى تورکیا، رایگەیاند" دواى ئەو رووداوەى فەرەنسا ئێمە هێشتا هیوامان ماوە بە پرۆسەیەکە و ئومێدمان لەدەست نەداوە".

وتیشى: "گرنگ نیە چى ڕوودەدات و رویداوە، ئێمە وریاین و گرنگى بە دانوستانەکان دەدەین و بە ئومێدەوە بۆى دەڕوانین".

ئەردۆغان، ئاماژەى بەوەشداوە: سەرەڕاى ئەوەى دەبینم چەند هەوڵێک هەیە بۆ لە باربردنى پرۆسەى ئاشتى و بێ ئەنجامبوونى گفتوگۆکانى ئیمرالى، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان کە ئاشتییە.

سەرۆک وەزیرانى تورکیا، ئاشکرایکرد، کە لە مانگى کانونى یەکەمى ساڵى رابردوو، چەند ئەفسەرێکى میت، چاوپێکەوتنیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانى سەرۆکى دەستگیرکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان(PKK) ئەنجامداوە و داوایان لێکردووە، کە داوا لە پارتەکەى بکات تا چەک دابنێن و بگەڕێنەوە.

لە رۆژى 3ى کانونى دووەمى 2013، ئەحمەد تورک پەرلەمانتارى سەربەخۆى کورد لە پەرلەمانى تورکیا و ئایلا ئاکات ئاتا پەرلەمانتارى بەدەپە، سەردانى عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان کردو گفتوگۆیان لەبارەى هەوڵەکانى دانوستان ئەنجامدا.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
ئەردۆغان: بەڵین دەدەم کە دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتى بەردەوام بێت
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: هه والى كوردستان-
انتقل الى: