وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان داواده‌كات له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كانی (دهۆك، هه‌ولێر، سلێمانی، گه‌رمیان) و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانه‌وه گوڵ به‌هه‌موو كارمه‌نده ئافره‌ته‌كان ببه‌خشرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، هاتووه "له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری په‌روه‌رده د.عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید و له پێناو به‌رز ڕاگرتنی رۆلی ئافره‌ت له‌ڕاپه‌راندنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و گرنگیدان به یادی 8 ی مارس، داواتان لێده‌كه‌ین له رۆژی یه‌كشه‌ممه 3/10 كه رۆژی له‌به‌ركردنی جلی نه‌ته‌وه‌ییه به‌پێی ژماره‌ی كارمه‌ندانی ئافره‌ت له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندندا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه گوڵ به‌هه‌موو كارمه‌نده ئافره‌ته‌كان ببه‌خشرێ".
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كانی (دهۆك، هه‌ولێر، سلێمانی، گه‌رمیان" و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و گشت به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان كراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هیچ جوداوازییه‌ك نه‌كرێت له‌نێوان پله‌ی كارمه‌ندێك و یه‌كێكی تردا، چونكه ئه‌وه ده‌بێته سیمبوڵی ڕێزلێنان و یه‌كسانی له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا و هه‌ستێكی خۆشی و كامه‌رانیش به‌كارمه‌نده ئافره‌ته‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:
بۆ/
• به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كانی (دهۆك، هه‌ولێر، سلێمانی، گه‌رمیان)
• سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
• گشت به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان
له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری په‌روه‌رده د.عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید و له پێناو به‌رز ڕاگرتنی رۆلی ئافره‌ت له‌ڕاپه‌راندنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و گرنگیدان به یادی 8 ی مارس، داواتان لێده‌كه‌ین له رۆژی یه‌كشه‌ممه 3/10 كه رۆژی له‌به‌ركردنی جلی نه‌ته‌وه‌ییه به‌پێی ژماره‌ی كارمه‌ندانی ئافره‌ت له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندندا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه گوڵ به‌هه‌موو كارمه‌نده ئافره‌ته‌كان ببه‌خشرێ.
ئه‌مه‌و هیچ جوداوازییه‌ك نه‌كرێت له‌نێوان پله‌ی كارمه‌ندێك و یه‌كێكی تردا، چونكه ئه‌وه ده‌بێته سیمبوڵی ڕێزلێنان و یه‌كسانی له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا و هه‌ستێكی خۆشی و كامه‌رانیش به‌كارمه‌نده ئافره‌ته‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی 8ی مارس له‌هه‌موو ئافره‌تێك پیرۆز بێت.