پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 پێشبینی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ ئۆتۆمبێل ده‌كرێت

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: پێشبینی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ ئۆتۆمبێل ده‌كرێت   2013-01-17, 5:32 pm

به‌وته‌ی‌ كاسبكاران و بازرگانانی‌ ئۆتۆمبێل له‌ شاری‌ هه‌ولێر، به‌هۆی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ حكومه‌ت بۆ سنوورداركردنی‌ هێنانی‌ ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌گه‌ری‌ گرانبوونی‌ نرخی‌ ئۆتۆمبێل ده‌كرێت.

به‌شدار ئیسماعیل له‌ پێشانگای‌ به‌ختیار له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ كڕین و فرۆشتنی‌ ئۆتۆمبێل به‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌می‌ كردووه‌ و نرخه‌كانیش به‌هۆیه‌وه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و بازرگانه‌ پێشیوابوو كه‌ رێگادان به‌ هێنانی‌ ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌، واده‌كات نرخی‌ ئۆتۆمبێل جێگربیێت، چونكه‌ ئه‌و بازرگانانه‌ به‌ قازانجێكی‌ كه‌م ده‌یفرۆشنه‌وه‌، به‌ڵام به‌و بڕیاره‌ رێگا له‌ بازرگانه‌كان ده‌گیرێت، ته‌نها چه‌ند كۆمپانیایه‌كی‌ دیاریكراو نه‌بێت، به‌مه‌ش كۆمپانیاكان بۆیان هه‌یه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ له‌لای‌ خۆیان بهێڵنه‌وه‌ و هیچ دابه‌زینیك له‌ نرخه‌كه‌ی‌ نه‌كات، ئه‌وكاته‌ نرخی‌ ئۆتۆمبێل دانابه‌زێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌ كاروان محه‌مه‌د كاسبكارێكی‌ تری‌ پێشانگاكانی‌ ئۆتۆمبێلی‌ هه‌ولێر به‌ خه‌ندانی‌ وت: "له‌كاتی‌ ئێستادا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ كاسبكاران به‌ كڕین و فرۆشتنی‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ خه‌ریكن، به‌ڵام به‌و بڕیاره‌ خه‌ڵێكی‌ زۆر بێكار ده‌بێت، چونكه‌ به‌ گرانبوونی‌ نرخه‌كان، كڕین و فرۆشتنی‌ ئۆتۆمبێل كه‌مده‌بێت".

له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندا بڕیاری‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌ك درا بۆ رێكخستنی‌ هێنانی‌ ئۆتۆمبێل به‌ كوالێتی‌ به‌رز و رێگا نه‌دان به‌ ئۆتۆمبێلی‌ خراپ.

پێشتریش به‌رپرسانی‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ رایانگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌وان بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی‌ ئۆتۆمبێلیان له‌ هێنانی‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌.

روداوه‌كانی‌ هاتوچۆ و پیسكردنی‌ ژینگه‌ و زۆربونی‌ ژماره‌ی‌ ئۆتۆمبێل سێ هۆكاری‌ سه‌ره‌كین بۆ ده‌ركردنی‌ بڕیاری‌ له‌و جۆره‌ بۆ سنوورداركردنی‌ هێنانی‌ ئۆتۆمبێل.

به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كانی‌ هاتوچۆی‌ هه‌رێم تا كۆتایی ساڵی‌ رابردوو له‌ هه‌موو كوردستان یه‌ك ملیۆن و 71 هه‌زار و 238 ئۆتۆمبێل به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ هه‌ن، له‌وانه‌ له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر 523 هه‌زار و 410 تۆتۆمبێل و له‌ سلێمانی‌ 319 هه‌زار و 785 و له‌ دهۆك 205 هه‌زار و430 ئۆتۆمبێل.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
پێشبینی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ ئۆتۆمبێل ده‌كرێت
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: هه والى كوردستان-
انتقل الى: